حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 17 JAN 2018 12:10 Erbil, GMT +3

هەوالەکانی تر




وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ڕێكس تیله‌رسن په‌یوه‌ندى به سەرۆک وەزیران‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌كات

1/16/2018 2:48:42 PM

به‌ڕێز تیله‌رسن خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ بنیاتنه‌رانه‌ ده‌ربڕی كه‌ له‌نێوان شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌ستووری عێراقیشی به‌ ڕێگه‌چاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌‌كان زانی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پشتگیریكردن له‌ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا. 


به‌ریتانیا داكۆكى له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

1/15/2018 10:29:09 PM

له‌ دیدارێكدا باس له‌ دوا پێشهاته‌كان و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرا، به‌تایبه‌تی گفتوگۆی ئه‌و شاندانه‌ی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرال له‌ به‌غدا و هه‌ولێر. هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیا كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گشت پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.

 


ڕاگه‌یه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ

1/15/2018 9:53:39 PM

به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست به‌ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م پرسه‌كان كه‌ له‌ خشته‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێنج كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌نێوان پسپۆڕان و به‌رپرسانی هه‌ردوولادا له‌ بواره‌كانی ئاسایش، ده‌ستوور، فڕۆكه‌خانه‌كان، گومرگ، ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، به‌نداوه‌كان و نه‌وت، ئه‌نجام دران.


حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی، په‌رۆشیی خۆیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌

1/15/2018 7:08:57 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاداشتنامه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرا كه‌ پێشتر پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرابوو و خرایه‌ به‌ر گفتوگۆ و گرنگیی خاڵه‌كانی نێو یاداشتنامه‌كه‌ دووپات‌ كرایه‌وه.


حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانى به‌غدا سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

1/15/2018 11:15:40 AM

ده‌رباره‌ى ئه‌و ته‌قینه‌وه تیرۆرستیانه‌ى سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/1/2018 له‌ به‌غدا گۆڕه‌پانێكى كرێكارانى كرده‌ ئامانج و تیایدا به‌ ده‌یان كه‌س گیان له‌ ده‌ست دا و بریندار بوون، له‌ لێدوانێكدا به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت، بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت دوا.

 


پاپا فره‌نسیس پێشوازى له‌ نێچیرڤان بارزانى كرد

1/12/2018 10:07:58 PM

له‌ كۆبوونه‌یه‌كى دووقۆڵیدا قه‌داسه‌تى پاپا سوپاسى ئه‌م سه‌ردانه‌ى كرد و خۆشحاڵیى خۆى به‌ دووباره‌ دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها سوپاسى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ میواندارییان له‌ ئاواره‌كان به‌گشتى و به‌تایبه‌تى كریستیانه‌كان كه‌ له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕى تیرۆرستانى داعش و ڕووداوه‌كانى دواتر ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون.

 


دزه‌یى وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى عه‌بادى ده‌داته‌وه‌

1/10/2018 8:29:45 PM

به‌ڕێز دزه‌یى ڕایگه‌یاند لێدوانه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه‌ ئیتر بوونه‌ته‌ مۆده‌یه‌كى هه‌فتانه‌ و به‌رده‌وام هه‌مان شت دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، نامانگه‌یه‌نێته‌ هیچ ئه‌نجامێك!. ته‌نیا به‌ قسه‌ و لێدوانى ڕۆژنامه‌وانى و به‌ڵێنى جێبه‌جێنه‌كراو، هیچ شتێك چاره‌سه‌ر نابێت!. ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراق به‌ ڕاستى نیازى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌یه‌، فه‌رموو با بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆیه‌كى جددى بكات.


نێچیرڤان بارزانی: هێنانی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ زیاتر شه‌فافكردنی پرۆسه‌ی نه‌وت و غازه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان

1/8/2018 10:24:53 PM

سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان له‌ وته‌یه‌كدا گوتی "ئه‌مڕۆ ئێمه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان هه‌بوو، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی وردبینی له‌ پرۆسه‌ی نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان بوو. به‌پێی یاسای نه‌وت و غاز كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پابه‌ند كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ وردبینی له‌ كۆی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كرن و فرۆشتنی نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات.


دیلۆیت ڕاپۆرتی وردبینیی داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گاز ده‌خاته‌ ڕوو

1/8/2018 10:18:21 PM

سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوایین سه‌ردانی شاندێكی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا بۆ پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت تاوتوێ كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی له‌ به‌غدا ده‌كات و هیوای خواست حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ به‌ڵێنی ناردنی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات، هه‌موو ئاماده‌ییی حكوومه‌تیشى بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌وه‌ نیشان دا.

 


ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

1/6/2018 8:02:48 PM

سایتى ته‌سنیمى ئێرانى له‌ زارى ئاغاى موحسینى ڕه‌زایى، سكرتێرى گشتیى ئه‌نجومه‌نى ده‌ستنیشانكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێرانه‌وه‌، تۆمه‌تێكى بێبنه‌ماى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردۆته‌وه‌ گوایه‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئێران له‌ هه‌ولێره‌وه به‌ڕێوه‌ ده‌برێن!.

 



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next