حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 24 APR 2024 02:09 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆك وەزیران

WED, 10 AUG 2016 19:38 | KRG Cabinet

پاش ئەوەی كەناڵی تەلەفزێۆنی NRT هەواڵێكی نا تەندروست ودور لە ڕاستی بڵاو كردوە، لەهەواڵەكەدا گوایە بزوتنەوەی گۆڕان داوایان لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردووە دەستلەكار بكێشێتەوە، جەنابیشیان ئەو داوایەی رەتكردبێتەوە. بە پێویستمان زانی ئاماژە بە چەند خاڵێك بدەین:

یەكەم: سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە ومەبست لێی چەواشەكاریە وهیچی تر، دڵنیاشین ئەمە مەرامێكی شكستخواردووی لەپشتەوەیە.

دووەم: یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشێکی سەرەکیە لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وە لەڕێگەی نوێنەرەکەیەوە بەڕێز قوباد تاڵەبانی و هاوکارەکانی تیمی یەكێتیی لەحكومەت (وەزیرە بەڕێزەكان و بریکارەکان و نوێنەرەکانیان) بەرپرسیاریەتی ئەم قۆناغەیان لە ئەستۆ گرتووە، بەبەردەوامی لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانن کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوەتەوە، واتە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرپرس و بڕیاردەرە لەوەی نوێنەر و تیمی یەکێتی لە حکومەت بەردەوام بن یان دەست لەکاربکشێتەوە نەک بزوتنەوەی گۆڕان، تاوەكو بزوتنەوەی گۆڕان بتوانێت بە ڕاشكاوی داوای دەستلەكاركێشانەوەی جەنابیان بكات.

سێیەم: بونی قوباد تاڵەبانی لە پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ جێبەجیكردنی ئەجیندای پارتی نیە، وەك لە هەواڵەكەدا هاتووە، و بۆ بەرژەوەندی پارتیش نیە، بەڵكو بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستانە وهەمیشە لەهەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ خزمەتكردن ودەباز بونی خەڵكی كوردستان لە كۆی ئەو قەیرانانەی رووبەروی بونەتەوە.

چوارەم: تیمی یەكێتیی لە حكومەت هەرگیز خۆیان لە بەرپرسیاریەتی نادزنەوە ولەئاست ئەو بەرپرسیاریەتیەدان بۆ چارەسەرکردنی كێشەكان ، هاوکات مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان پشتگیری خۆیان نیشان داوە بۆ بەڕێز جێگری سەرۆك وەزیران وتیمی یەكێتی لە حكومەت.

لەگەڵ ڕێزدا.

نووسینگەی  جێگری سەرۆك وەزیران



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان