حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 24 APR 2024 09:50 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

SUN, 14 AUG 2016 17:45 | KRG Cabinet

 

بەبۆنەی ئەو سەركەوتنانەی كە ئەمڕۆ 2016/8/14 هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ لە هەردوو میحوەری خازر و گوێڕ تۆماریان كرد، سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم پەیامەی راگەیاند :

سەربەرزین بەو سەركەوتنانەی هێزی پێشمەرگە لەبەرەكانی جەنگ لە هەردوو میحوەری خازر و گوێڕ تۆماری كرد، پێشمەرگە هەمیشە كاریگەرترین هێزی شەڕكەر بووە لە دژی تیرۆریستانی داعش، پیرۆزبایی گەرم لە سەركەوتنەكانی ئەمڕۆ دەكەین و پرسە و سەرەخۆشی له‌ كه‌سوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین،هاوكات سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدی جوانەمەرگ مستەفا سەعید وێنەگری كوردستان تی ڤی دەكەین وهیوای چاكبوونەوەی بە پەلە بۆ پەیامنێری كوردستان تی ڤی هێمن نانەكەلی دەخوازین و بەرەو سەركەوتنی بەردەوام .

سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان