ماوه‌یه‌كه لایه‌نه سیاسییه‌كانى به‌شدارى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان، له كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنه‌وه دید و بۆچوون و سه‌ر‌نج و تێبینیى جیاجیا ده‌رباره‌ى قه‌یرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنیان و پرسى داهات و خه‌رجییه‌كان ده‌خه‌نه ڕوو، سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێى باشه بۆ خستنه‌ڕووى داتا و زانیاریى دروست و فه‌رمى له‌مباره‌یه‌وه، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه به‌شداره‌كانى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان بكات و له‌سه‌ر ئه‌م باسانه و ته‌واوى داتا و زانیارییه‌كانیان و هه‌نگاوه‌كانى چاكسازیى حكوومه‌ت گفتوگۆ بكه‌ن و هه‌موومان پێكه‌وه بۆ به‌رژوه‌ندیى گشتى كار بۆ سه‌رخستنى به‌رنامه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان بكه‌ین.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
17/9/2016