حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 20 APR 2024 05:28 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

وەزیری بەرگریی بەریتانیا گەیشتە هەولێر

WED, 21 SEP 2016 22:34 | KRG Cabinet

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 21-9-2016 بەڕێز مایكل فالۆن وەزیری بەرگریی بەریتانیا و شاندێكی ڕاوێژكاران و سەربازیی یاوەری لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان و لەلایەن بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیان لێ كرا.

بڕیارە لەم سەردانەیدا بەڕێز فالۆن دیدار و كۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەریەك لە بەرێزان مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی دیكەی حكوومەتی هەرێم ئەنجام بدات. لە دیدار و كۆبوونەوەكانیدا چەندین تەوەر سەبارەت بە ڕەوشی ناوچەكە و شەڕی دژی تیرۆر و چەندین بابەتی دیكە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات.

شاندی پێشوازیكردن لە وەزیری بەرگریی بەریتانیا و شاندی یاوەری، جگە لە بەڕێز سەرۆك وەزیران، لە هەریەك لە بەڕێزان كەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆ و وەزیری كاروباری پێشمەرگە بە وەكالەت، سەفین دزەیی بەرپرسی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و كاروان جەمال نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا پێكهاتبوون.