حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 25 APR 2024 12:05 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر

THU, 22 SEP 2016 22:35 | KRG Cabinet

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-9-2016 خاتوو ئورسولا ڤۆن دیر لیان وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندێكی دیپلۆماسی و سەربازیی یاوەری لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان و لەلایەن بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیان لێ كرا.

بڕیارە لەم سەردانەیدا خاتوو لیان دیدار و كۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەریەك لە بەرێزان مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی دیكەی حكوومەتی هەرێم ئەنجام بدات. لە دیدار و كۆبوونەوەكانیدا چەندین تەوەر سەبارەت بە ڕەوشی ناوچەكە و شەڕی دژی تیرۆر و چەندین بابەتی دیكە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات.