حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 23 APR 2024 09:46 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

وته‌بێژى حكوومه‌ت له‌باره‌ى هێزه‌ توركییه‌كه‌ى باشیكه‌وه‌ ده‌دوێت

THU, 6 OCT 2016 13:35 | KRG Cabinet

 

له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى ئه‌و هێزه‌ توركیانه‌ى له‌ ناوچه‌ى باشیك جێگیر كراون، ڕایگه‌یاند:


دوای پەلاماردانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان و عێراق، وڵاتانی هاوپەیمان و زۆر دەوڵەتی دیكه‌، هاوكاریی سەربازی و مەشق و ڕاهێنانیان پێشكەش به‌ هەرێمی كوردستان و عێراق كرد. هەر لەو چوارچێوەیەدا بە ئاگاداریی و ڕەزامەندیی وەزیری بەرگری و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، دوو بنكەی مەشق و ڕاهێنان لە دووبەردان و باشیك لە نزیك شاری مووسڵ كرانەوە، ئەویش بەمەبەستی مەشق و ڕاهێنان بە پۆلیس و هێزە خۆبەخشەكانی پارێزگای نەینەوا و، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئاسانكاری بۆ ئەو پرۆسەیە كردووە. هەر لە چوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا پسپۆڕە سەربازییەكانی توركیاش لەم دوو شوێنە ڕاهێنانیان بە پۆلیس و هێزە خۆبەخشەكانی پارێزگای نەینەوا كردووە  و، وەزیری بەرگریی عێراقیش سەردانی بنكەكانی مەشق و هێزە توركییەكانی كردووە.


لەوە زیاتر نە سەرۆكایەتیی هەرێم و نە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هیچ بەرنامەیەكی دیكه‌ نین.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان