پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 5-2-2017 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز سەید عەممار ئەلحەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعی و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا كە بەڕێزان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لە وه‌زیر و بەرپرسانی حكوومەتی هەرێم ئامادەی بوون، بەڕێز ئەلحەكیم خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا كە پێویستە ئەم جۆرە سەردان و دیدارانە به‌رده‌وام ئەنجام بدرێن، بەتایبەتی بۆ گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و به‌غدا و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشه‌كان، هەروەها دەستخۆشی لە پێشمەرگە كرد بۆ ئەو سەركەوتنە گەورانەی بەرامبەر تیرۆرستانی داعش بەدەستیان هێناوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان كرد.
به‌ڕێزیان هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراقی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند، بەو هیوایه‌ی له سایه‌ى سیاسەتێكدا كە هەمووان هەست بە بوونی خۆیان و تەبایی و ڕێزگرتن لە یەكتری بكه‌ن، عیراق بگەڕیتەوە دۆخی ئارامى و ئاشتەواییەكی سەرتاسەری دروست ببێتەوە. لەم ڕووه‌وە ئاماژەی بە پڕۆژەی هاوپەیمانیی نیشتمانی كرد و باسى له‌و تەحەدیاتانەش كرد كە دوای نەمانی دیكتاتۆریەت ڕووبەڕووی عیراق بوونەتەوە.
لە بەردەوامیی قسەكانیدا بەڕێزیان جەختی لەوە كردەوە كە پەیوەندییەكانی نێوان كورد و هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعی، مێژوویەكی درێژی هەیە و بەیەكەوە خەباتیان بۆ خۆشگوزەرانیی ئەم وڵاتە كردووە و بە پێویستی زانی لە داهاتووشدا بە هەمان شێوە هاوكاری یەكتر بن. هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كە ئیرادەیەكی باش لەلایەن بەڕێز سەرۆك وەزیرانی عیراق و حكوومەتی فیدرالەوە هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و تێبینییه‌كان و ده‌ستپێشخه‌ریی به‌ڕێزیانی كرد و به ده‌رفه‌تێكی باشی زانی بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی ڕاشكاوانه له نێوان هه‌ردوولادا له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان ئه‌نجام بدرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ساڵی 2003 هه‌رێمی كوردستان به ئاره‌زووی خۆی گه‌ڕایه‌وه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی عیراقێكی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و ته‌وافق دروست بكرێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌مینه و زۆرینه و به پێویستی زانی بنه‌مای ته‌وافق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌كار بهێنرێت، تاكو هه‌موو لایه‌ك له ئاینده‌ی خۆی له عیراقدا دڵنیا بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای 12 ساڵ ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكرێت و ئێستا خه‌ڵكی كوردستان له خۆیان ده‌پرسن: له كوێی هاوكێشه‌ی عیراقدان؟، له كاتێكدا به بڕیارێكی سیاسی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕدراوه و ملیۆنێك و هه‌شتسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ری ده‌ستی تیرۆر ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، كه‌چى حكوومه‌تی به‌غدا خۆی به خاوه‌نیان نازانێت، له شه‌ڕی داعشیشدا هاوكاریی پێشمه‌رگه‌ی نه‌كردووه، به پێچه‌وانه‌وه بریندارانی سوپای عێراق له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها خۆشحاڵیى خۆی به‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌ی له‌م دواییانه‌دا له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالدا دروست بووه ده‌ربڕی، كه ئه‌نجامی زۆر باشی له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعشدا هه‌بووه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا و دۆزینه‌وه‌ی فۆرمۆلێكی نوێ بۆ ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتووی هه‌موو پێكهاته‌كان، نیشان دا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌كیان له‌سه‌ر بارودۆخی عیراق پێشكه‌ش كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه هاوپه‌یمانیه‌تیی كورد و شیعه دێرینه، بۆیه پێویسته به‌رده‌وام بێت و ئه‌وانیش ڕێز له خواستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن و به پێویستیان زانی كه‌موكووڕییه‌كانی ڕابردوو چاره‌سه‌ر بكرێن، به هه‌موو لایه‌كیش هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و بنه‌مای ته‌وافق بده‌ن.
ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ورده‌كارییان سه‌باره‌ت به گیروگرفته‌كانی ئاواره‌كان له‌ڕووی ته‌ندروستی و پێداویستی و ژێرخانه‌وه، له‌گه‌ڵ پێدوایستییه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ شاندی میوان خسته ڕوو. چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ش گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامیی ئه‌نجامدانی ئه‌و دیدارانه و ته‌بایی و یه‌كڕیزی و دیالۆگ كرده‌وه.