ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5-2-2017 به به‌شداریی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و به‌ڕێزان وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆك و ستافی كۆمپانیای جێبه‌جێكار و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان، له ڕێوڕه‌سمێكدا شه‌قامی بازنه‌یی خێرای 120 مه‌تریی شاری هه‌ولێر كرایه‌وه.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وتارێك، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی ئەو پڕۆژەیە لە ئاوەدانی و ئاسانکاری لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیەی لەم کاتەدا کە کوردستان بە قەیرانێکی سەختی داراییدا تێدەپەڕێت بەگرنگ لەقەڵەمدا و ڕۆڵی ئەو خاوەن سەرمایانەی بەرز نرخاند کە سەرمایەی خۆیان لە وڵات‌دا دەخەنەگەڕ كه جێی شانازیی حکومەت و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانن. سەرۆک وەزیران، پڕۆژەی شەقامی 120 مەتریی هەولێر کە بە قەرز لەسەر حکومەت دروست کراوە و بەر لە وادەی خۆی تەواو بووە، بۆ ئەو بڕوا و متمانە و دڵسۆزییه‌ی خاوه‌نی کۆمپانیای جێبه‌جیكار به‌ڕێز خالد خۆشناو گەڕاندەوە کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان هەیبووە.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا دووپاتی کردەوە کە بە بێ کەرتی تایبەت کە دینەمۆی سەرەکیی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتە، هیچ وڵاتێک پێش ناکەوێت و بێ بەشداریی کاریگەری کەرتی تایبەتیش لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا، زۆر ئه‌سته‌مه هەرێمی کوردستان ئاوەدان بکرێتەوە و دەبێ ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. لەم ڕووەوە بەڕێزیان جگە لە هێمن گروپ، ئاماژەی بە ژمارەیەک گروپ و کۆمپانیای دیكه کرد کە ڕۆڵیان هەبووە لە پێشکەوتنی وڵات، لەوانە، گروپی قەیوان، گروپی کار، گروپی فاروق و گروپی کۆڕەک.
سەبارەت بە پڕۆژەی شەقامی 120 مەتریی هەولێر، سەرۆک وەزیران باسی لە بەردەوامیی کارکردن لەو پڕۆژەیەدا کرد کە تەنانەت لەو ڕۆژانەش کە داعش تەنیا 30 کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوور بوو، ئەوان لە کار و ئەرکی خۆیان بەردەوام بوون. بەو بۆنەیەوە بەناوی خۆی و جێگری سەرۆک وەزیران و هەرێمی کوردستانەوە سوپاسی متمانەی بەرپرس و ئەندامانی گروپی هێمن و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ڕێز خالد خۆشناو کرد کە بووە هۆی سەرکەوتنی پڕۆژەکە و هەروەها سوپاسی به‌ڕێز ئەمیر عه‌بدولره‌حمان گه‌زنه‌یی ئەو ئەندازیارە کوردەی کرد کە لەڕووی هونەرییەوە سەرپەرشتیی پڕۆژەکەی کرد و بە مایەی شانازیی زانکۆی سەڵاحەدینی دانا کە کادیرێكی وای پێگەیاندووە.
له به‌شێكی یكهی قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی خاتوو نەورۆز مەولود وەزیری ئێستای شارەوانی و گەشتوگوزار و هەروەها دوو وەزیری پێشووی ئەو وەزارەتە بەڕێزان سەمیر ئاکرەیی و دڵشاد شەهابی کرد بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە. هەروەها وێڕای ناردنی دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی پاراستنی کوردستان، سڵاوی خۆی بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان نارد و ئەم ڕۆژەی بۆ ماندووبوون و خەبات و شەونخوونیی ئەوان لە سەنگەردا گەڕاندەوە. سوپاسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیشی کرد كه شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌من و ئاسایش له‌م هه‌رێمی كوردستان بپارێزن و هه‌موولایه‌ك به ئاسووده‌یی له‌م وڵاته‌دا بژین.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی له باسی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌رێمی كوردستان سێ ساڵی زۆر سه‌ختی به‌ڕێكردووه هه‌ر له سه‌رەتای ساڵی 2014ه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بوایه، ئه‌سته‌م بوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو كێشانه بگرێت وه‌ك بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، شه‌ڕی داعش و هاتنی نزیکەی ملیۆنێك و هه‌شتسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هیوای خواست هەرێمی کوردستان لەمساڵدا بەرەو باشتر بڕوات.
جەختی لەوه‌ش کردەوە کە ناکرێت هه‌رێمی كوردستان تاهه‌تایه پشت به كه‌رتێك ببه‌ستێت و پێویسته پشت به كه‌رته جیاجیاكانی دیكه‌ش ببه‌سترێت. سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی چاكسازیش ئاشكرایكرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌یه‌كی چاكسازیی زۆر باشی ده‌ستپێكردووه و له‌وانه‌یه ئێستا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وێت، به‌ڵام دڵنیایی ئه‌وه‌ی دا كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامی ئه‌رێنی ئه‌وپرۆسه‌یه ده‌بینن.
لەکۆتایی وتارەکەیدا به‌ڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوای خواست هەمووان دەست لەناو دەست بەردەوام بن لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و بەرەو ژیانێکی باشتر و بەختەوەرتر بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه شایسته‌ی هه‌موو ڕێز و پێزانینێكن.
ئه‌مه‌ش وتاری به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه:
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز،
ئێواره‌تان باش و هه‌موو لایه‌كتان به خێر بێن.
ئەم پڕۆژەیە بە هەموو مانایەک لە چەند ڕوویەکەوە پڕۆژەیەکی زۆر گرنگە بۆ ئاوەدانی و ئاسانکاری لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. ئەم پڕۆژەیە له کاتێکدا ئه‌نجام ده‌درێت کە بەداخەوە وڵاتەکەمان بە قەیرانێکی سەختی داراییدا تێدەپەڕێت و کردنەوەی ئەم پڕۆژەیە ئەمڕۆ نیشانەیەکی زۆر زۆر گرنگه لە هەرێمی کوردستان کە سەرەڕای قەیرانی دارایی، خەڵکێکی دڵسۆز، ئه‌وانه‌ى باوەڕی تەواویان بە حکوومەتی هەرێمی كوردستان و داهاتووی ئەم وڵاتە هەیە، ئاماده‌ن سەرمایەكهیان لەم وڵاتەدا بەگەڕ بخەن و پڕۆژەی گەورە ئه‌نجام بده‌ن. ئەو کەسانە جێی شانازیی حکوومەت و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و جێی شانازیی هەموومانن.
بێگومان (هێمن گرووپ) و خاوه‌نه‌كه‌ى به‌ڕێز خالید خۆشناو یەکێک لەو کەسانەیە. خۆی كه قسه‌ى كرد نەچووە ناو وردەکاریی ئەم پڕۆژەیەوه، بەڵام با من پێتان بڵێم، ئەم پڕۆژەیەی بە قەرز بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام داوه، تەنیا بەو بڕوا و متمانە و دڵسۆزییەی کە بە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان هه‌یه‌تى، وای کردووە کە بە شانازی و هه‌موو خەمخۆرییهكەوە هەوڵ بدات ئەم پڕۆژەیە سەربکەوێت و لە ماوەیەکی کورتی پێش وادەی خۆی، هه‌روه‌ك نه‌ورۆزخان وه‌زیرى شاره‌وانى باسی كرد، تەواوی کردووە.
ئێمە لە هەرێمی کوردستان زۆر جار ئەو قسەیەمان کردووە و دەمەوێ دووپاتی بکەمەوە بێ کەرتی تایبەت کە داینەمۆی سەرەکیی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتە، هیچ وڵاتێک پێشناکەوێت. بێ بەشداریی کاریگەری کەرتی تایبەت لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا، مومكن نییه هەرێمی کوردستان ئاوەدان بکرێتەوە. کەرتی تایبەت دەبێ ڕۆڵی خۆی لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا بگێڕێت. کەرتى تایبەت و ئەو کۆمپانیا تایبەتانە کە سەرمایەیان دەست دەکەوێت و لەناو هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە سەرمایەیەی خۆیان بۆ ئاوەدانی و پێشکەوتنی وڵات ده‌خه‌نه‌وه گەڕ، جێی شانازین، (هێمن گرووپ) یەکێک لەوانەیە، گرووپی قەیوان یەکێک لەوانەیە، گرووپی کار یەکێک لەوانەیە، گرووپی فاروق یەکێک لەوانەیە، گرووپی کۆڕەک یەکێک لەوانەیە.
ڕاستە ئەمانە پارە و سه‌رمایه‌یان ده‌ستكه‌وتووه، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە کە ئایا سەرمایەكهیان لە وڵات دەرکردووە و بردوویانەتە دەرەوه دایبنێن؟ بۆ ئێمه ئەمە جێی پرسیارە، بەڵام کە دەبینین ئەمانە سەرمایهكهیان لەناو وڵات‌دا بەگەڕ دەخەن و لەناو وڵات‌دا كارى پێدەکەن، ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک حکوومەت شانازییان پێوە دەکەین، شانازی بە وانەوە دەکەین کە خەمخۆری ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاته‌ن.
به‌ڕێزان،
لەو ڕۆژە سەختانەی کە داعش تەنیا 30 کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوور بوو، ئەو پڕۆژەیە ڕانەوەستا و لە کاری خۆی بەردەوام بوو ، هەندێك زۆر پێیان سه‌یر بوو كه له کاتێکدا کۆمپانیاكان بەرەو دەرەوەی وڵات دەڕۆیشتن، ئەوان تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش ئەم پڕۆژەیان لە هەرێمی کوردستان ڕانەگرت و لە کارکردن بەردەوام بوون، ئەمڕۆش دەبینین قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهاتووە.
دەمەوێ لەم بۆنەیەدا سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆم پێشکەش بە گرووپی هێمن و خاوەنی گرووپەکە به‌ڕێز خالید خۆشناو بکەم. بە ناوی خۆم و به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى و بە ناوی هەرێمی کوردستان و هه‌موومانه‌وه، سوپاسی بکەم بۆ ئەو متمانەیهی کە هه‌یه‌تى. پڕۆژەیەکی وا كە سەردەکەوێت ئەگەر ئەو دڵسۆزییە نەبێت کە جەنابیان بۆ ئەم وڵاتە هەیهتى، سهرنهدهكهوت و وەک هەر سەرمایەدارێک له‌به‌ر زۆر هۆكار، دەیتوانی ئەم پڕۆژەیە ڕابگرێت. دووباره سوپاسی دەکەین.
لە هەموویشی گرنگتر دەمەوێ سوپاسی تایبه‌تیی ئەو ئەندازیارانەى ناوخۆ بکەم، کە لەم پڕۆژەیەدا كاریان کردووە، ئەو ئهندازیارهى لە ڕووی هونەرییەوە سەرپەرشتیی ئەم پڕۆژەیەی کرد كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شداره. به‌ڕێز ئه‌میر عه‌بدولڕه‌حمان گه‌زنه‌یى یەکێک لەو ئەندازیارانەیە کە بە ڕاستی بۆ هەرێمی کوردستان جێی شانازییە و زانکۆی سەڵاحەدینیش دەبێ شانازی بەوەوە بکات کە کادیری وای پێگەیاندووە.
ماوەیەک لەمەوبەر سەردانی ئەم پڕۆژەیهم کرد، زۆرم پێخۆش بوو بزانم ئەم پڕۆژەیە چۆن کراوە، ڕاسته كۆمپانیای بیانیش یارمه‌تییان داون، به‌ڵام ئه‌ندازیاری خۆمان كه‌موكوڕی له‌وانیش گرتووه و سه‌رپه‌رشتیی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی كردووه. ئه‌مه "كاكه ئه‌میره" هه‌مووتان چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ن و جێی شانازیمانه كه له هه‌رێمی كوردستان كادری وامان هه‌بێت. ده‌بێت زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینیش شانازی به‌وه بكات كه كادری وای پێگه‌یاندووه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌مه‌وێت سوپاسی سێ وه‌زیر بكه‌م، دوو وه‌زیری پێشوو و وه‌زیری ئێستای شاره‌وانی نه‌ورۆز مه‌ولوود كه لێره‌یه، كاك سه‌میر ئاكره‌ی و كاك دلشاد شه‌هاب، ئه‌م سێ به‌رێزانه ئه‌وانه‌ی پێشوو و نه‌ورۆز خان‌یش، به جددی شه‌و و ڕۆژ، پێشتر و هه‌تا ئه‌مڕۆش بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌وڵیان داوه.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا و به كردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان، ده‌مه‌وێ لێره‌وه سڵاو و دروود بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه بنێرین كه له سه‌نگه‌ردا شه‌ونخوونییان كردووه و خه‌باتیان كردووه و ماندوو بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ڕۆژێكی ئاوا ببینین. به‌رگرییان له كوردستان كرد بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش نه‌گه‌نه ئێره و ئێمه به ئاسووده‌یی له‌م شارانه‌دا بژین.
یادی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌موویان سه‌ریان له‌پێناو پاراستنی كوردستان و ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانا. سوپاسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان به‌گشتی ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی كه شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌من و ئاسایش له‌م وڵاته‌دا بپارێزن، تا به ئاسووده‌یی له‌م وڵاته‌دا بژین.
سێ ساڵی زۆر سه‌ختمان به‌ڕێ كردووه، له سه‌ره‌تای ساڵی 2014ه‌وه تا ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بووایه، مومكین نه‌بوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو كێشانه بگرێت كه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هاتوون، هه‌ر له بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، تا شه‌ڕی داعش و ئاواره و په‌نابه‌ربوونی نزیكه‌ی ملیۆنێك و هه‌شتسه‌د هه‌زار كه‌س بۆ هه‌رێمی كوردستان و دابه‌زینی نرخی نه‌وت. ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارن كه قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست كرد، به‌ڵام به‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یانبووه، واى كردووه به‌رگه بگرین.
پێمان وایه و هیوادارین ساڵی 2017 هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌ره‌و باشتر بڕوات. هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا دیسانه‌وه ده‌ڵێم و ڕووی قسه‌كانم ده‌كه‌مه كه‌رتی تایبه‌ت و پێیان ده‌ڵێم له كاتێكدا كه ئه‌مڕۆ به خوێنی شه‌هیدان و ماندووبوونی ئه‌وان ترسی داعش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌م بووه‌ته‌وه، ده‌بێت ئه‌وان له پرسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات‌دا ڕۆڵی خۆیان ببینن.
به‌ڕێزان..
ئێمه له‌م سێ ساڵه‌دا فێری زۆر شت بووین و له‌و هه‌ڵانه‌ی كه كردوومانه وانه‌مان وه‌رگرت، زۆریش وانه‌مان له‌وه وه‌رگرتووه كه ناكرێت تاهه‌تایه پشت به كه‌رتێك ببه‌ستین. پرۆسه‌یه‌كی چاكسازیی زۆر باشمان ده‌ستپێكردووه، له‌وانه‌یه ئێستا به‌رهه‌مه‌كه‌ی نه‌بینین، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌بینین.
هیوادارم ده‌ست له‌ناو ده‌ست هه‌موومان پێكه‌وه به‌ره‌و ئاوه‌دانیی كوردستان و ژیانێكی باشتر و به‌خته‌وه‌رتر بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2017دا هه‌نگاو بنێین، كه به ڕاستی شایسته‌ی هه‌موو ڕێز و پێزانینێكن. كورستان هه‌ر ئاوه‌دان ببینین و ئێوه‌ش هه‌موو لایه‌كتان به‌خێربێن سه‌رچاو.