سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 12-2-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوزای له به‌ڕێز مایكڵ فاڵن وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، به‌ڕێز فاڵن خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی له خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد كه توانیویانه ناوچه‌یه‌كی زۆر فراوان له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ڕزگار بكه‌ن. هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیشی له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و ده‌ورووبه‌ریدا به‌رز نرخاند.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه له هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و پسپۆڕیی خۆیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ به‌مۆدێرنكردنی ئه‌و وه‌زاره‌ته، باسی له چه‌ندین ته‌وه‌رێكی دیكه‌ش كرد وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و ڕۆڵی به‌ریتانیای وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی له‌نێو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌رز نرخاند. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌ریتانیا له‌ڕووی پێشكه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان درێغی نه‌كردووه و هیوای خواست له ڕووی سیاسیشه‌وه ڕۆڵی خۆی له دروستكردنی ئاشته‌واییه‌كی سه‌رتاسه‌ری له عیراقدا بگێڕێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان سوپاسی شاندی میوانی كرد بۆ هاوكارییان له بواری به‌مۆدێرنكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا و هیوای خواست ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییانه به‌رده‌وام بن. له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكات و دووپاتی كرده‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا له‌مباره‌یه‌وه ده‌توانن ڕۆڵی خۆیان ببینن.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی ناوچه‌كه و ڕووداوه‌كانی سووریا و دوا پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.