حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 23 APR 2024 15:58 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریمى موده‌ڕیس ده‌كات

SUN, 12 MAR 2017 13:32 | KRG Cabinet


به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ڕۆناكبیرى كورد محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریمى موده‌ڕیسه‌وه‌، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

به‌ داخێكى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دواییى نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ڕۆناكبیر و كه‌سایه‌تیى دیارى كورد، خوا لێى خۆش بێت مامۆستا محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریمى موده‌ڕیس ـ م پێگه‌یشت. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و یارانى ده‌كه‌م، خواى گه‌وره‌ سه‌بوورییان بداتێ و گیانى ئه‌ویش به‌ به‌هه‌شت شاد بكات.

مامۆستا محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریمى موده‌ڕیس خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكى به‌بڕشت و دیارى كورده‌، له‌ خانه‌واده‌یه‌كى به‌ڕێز و دیارى كوردستانه‌ كه‌ نزیكه‌ى كتێبخانه‌یه‌ك به‌رهه‌مى به‌پێزیان نووسیوه‌، بۆیه‌ له‌ده‌ستدانى زیانێكى گه‌وره‌یه‌ و بۆشاییه‌كى به‌رچاو له‌ جیهانى نووسین و ئه‌ده‌بى كوردیدا جێده‌هێڵێت و به‌ ئاسانى پڕنابێته‌وه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ بوارى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌قه‌ كلاسیكییه‌كانى كورد كه‌ ئه‌و زۆر سه‌ركه‌وتوانه‌ كارى له‌سه‌ر كردووه‌. مامۆستا محه‌مه‌د به‌ كار و نووسین و به‌رهه‌مه‌كانى، هه‌میشه‌ له‌ناو ئێمه‌دا ئاماده‌یى ده‌بێت و بیرناچێته‌وه‌.

هاوده‌ردى و هاوخه‌میم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان دووپات ده‌كه‌مه‌وه‌، هیوادارم ئه‌مه‌ دوایین خه‌م و دوایین كۆستیان بێت.

نێچیرڤان  بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
12.3.2017