له یادى 43 ساڵه‌ى بۆردومانكردنى شارى خۆڕ‌اگرى قه‌ڵادزێدا له‌لایه‌ن ڕ‌ژێمى به‌عسى فاشییه‌وه، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى شه‌هیدانى ئه‌و كاره‌ساته داده‌نوێنین و به ڕێز و شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه. قه‌ڵادزێ كه هه‌میشه قه‌ڵایه‌كى به‌رگرى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داگیركه‌ران بووه، له سه‌رده‌مى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوولدا ناوه‌ندى تاقه زانكۆى كوردستان بوو، بۆیه ببووه مه‌ڵبه‌ندێكى دیارى زانستى و چاوى به‌عسییه‌كانى پێ هه‌ڵنه‌ده‌هات.
ئه‌مڕۆ دواى 43 ساڵ له‌و تاوانه دڕنده‌یه‌ى به‌عس، له سایه‌ى خوێنى شه‌هیدان و قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه و خۆڕاگریى گه‌لى كوردستان و ئیراده‌ى له‌بننه‌هاتوویدا بۆ پێشكه‌وتن، كوردستان خاوه‌نى ده‌یان زانكۆ و مه‌ڵبه‌ندى خوێندن و زانست و فێركردن و پێگه‌یاندنه و ساڵانه به هه‌زاران ڕۆڵه‌ى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ خزمه‌ت و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنى وڵات پێده‌گه‌یه‌نن.
له‌م یاده‌دا كه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منى و خۆبه‌خشه‌كانى كوردستان، به گیان و خوێنى خۆیان هه‌رێمى كوردستانیان له مه‌ترسیى تیرۆر و تیرۆرستان ڕزگار كرد و تیرۆر و تیرۆرستان خه‌ریكه یه‌كجارى له‌ناو ده‌چن، له سایه‌ى خوێنى شه‌هیدانى نه‌مرى قه‌ڵادزێ و هه‌موو شه‌هیدانى كوردستان، گه‌له‌كه‌مان هه‌نگاوى گه‌وره به‌ره‌و به‌دیهێنانى ته‌واوى مافه ڕه‌واكانى ده‌نێت و به هیوایه‌كى گه‌وره‌تره‌وه چاوى له ئاینده‌یه‌كى گه‌شتره.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى ده‌كاته‌وه وه‌ك هه‌میشه له‌پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا كار ده‌كات كه به هه‌زاران ڕۆڵه‌ى كوردستان گیانى خۆیان بۆ كرده قوربانى و له پێناویان‌دا خوێنیان به‌خشى، داواش له حكوومه‌تى عیراقى فیدرال ده‌كات ئه‌ركى ئه‌خلاقى و یاساییى خۆى جێبه‌جێ بكات و قه‌ره‌بووى هه‌موو قوربانیانى ئه‌و تاوانانه بكاته‌وه كه به‌سه‌ر گه‌لى كوردستاندا هێنراون.
دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى قه‌ڵازێ و هه‌موو شه‌هیدانى كوردستان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
24/4/2017