ده‌رباز كۆسرت ره‌سوڵ، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێكردن رایگه‌یاند زۆربه‌ی پرۆژه سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له ساڵی 2014 به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، دواكه‌وتوون، هه‌روه‌ها بۆته هۆی دواكه‌وتنی پێدانی مافه داراییه‌كانی به‌ڵێنده‌رانیش، كه نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلاره".
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباز كۆسرت ره‌سوڵ گووتی كه وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێكردن له كۆی 218 پرۆژه‌ی سه‌ره‌كی ته‌نها 56ی ته‌واوكردووه. "به‌ڵام به‌هۆی قه‌یران، پرۆژه‌كان به سستی كاریان تێدا ده‌كرێت. پێویسته ئه‌وه‌ش روونبكرێته‌وه كه پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت پرۆژه‌ی ژێرخان وگه‌وره‌ن، وه‌ك پرۆژه‌ی رێگای هێڵی خێرا كه دروستكردنی كیلۆمه‌ترێك له‌م رێگایه پێویستی به نزیكه‌ی سێ ملیۆن دۆلار هه‌یه."
گوتیشی، "بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كانی رێگاوبان و نیشته‌جێبوون كه 97 پرۆژه‌ی ستراتیژین و تا ئێستا ته‌واو نه‌كراون، حكومه‌ت پێویستی به زیاتر له یه‌ك ملیار و 400 ملیۆن دۆلار هه‌یه."
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "به پێی پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت، ده‌بوایه تا ساڵی 2018 هه‌موو جووتسایدهكان ته‌واو بكرێن، به‌ڵام له به‌ر نه‌بوونی میزانیه‌ی پێویست، ته‌واو نه‌كراون".
له باره‌ی رێگا سه‌ركییه‌كانی نێوان شاره‌كان وهه‌روه‌ها رێگا لاوه‌كییه‌كانی نێوان شار و گونده‌كان، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ گووتی "خراپی رێگاكان گرفتی بۆ هاووڵاتیان دورست كردووه، وه‌زاره‌ت له به‌رنامه‌ی دایه چه‌ند رێگای سه‌ركی ته‌واوبكات، وه‌ك رێگای به‌ستنه‌وه‌ی گه‌رمیان به سلێمانی كه رێگایه‌كی ستراتیژییه و وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیا له گفتوگۆ دایه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه و له پلانی دایه كهموكوورتییهكانی رێگاكان چاره‌سه‌ر بكرێن".
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا "حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه سوودمه‌ند نه‌بوونه له‌و قه‌رزه سیادیانه‌ی كه بۆ دروستكردنی رێگاكان، حكومه‌تی به‌غدا وه‌ریگرتوون."
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵێكی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌شداریكردنی له كۆنفرانسێكی وڵاتانی به‌خشێنه‌ر كه بڕیاره له كوه‌یت ببه‌سترێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێران بوونه. له‌م باره‌یه‌وه گووتی "تا ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا به‌رده‌وامین بۆ به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌م كۆنفراسه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌بووه."
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێكردن له باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی دارایی به‌سه‌ر پرۆژه‌كانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "قه‌یرانه‌كان ده‌رفه‌تێك بوون بۆ زاڵبوونی وه‌زاره‌ت به‌سه‌ر كه‌موكورتییه‌كانی كه هه‌موویان دارایی نین. بۆ نمونه هه‌ندێ پرۆژه هه‌بوون كه ده‌بوایه له ساڵی 2014 ته‌واوی بكردبایه. نه‌ك له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی، به‌ڵكو به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی ته‌واو نه‌بوونه وپێداچوونه‌وه به‌سه‌ریان كراوه كه بزانرێت گرفتیان چییه و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و له داهاتوودا ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كان كه‌وتنه‌وه بواری جێبه‌جێكردن، چۆن به باشترین شێوه جێبه‌جێ بكرێن".
له باره‌ی تاقیگه‌كانی بیناسازی، ده‌رباز كۆسره‌ت گووتی "كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر سێ تاقیگه‌كانی بیناسازیی هه‌رێم بگه‌ن به ئاستی نێوده‌وڵه‌تی. له خاڵه سنوورییه‌كان تاقیگه‌كانی بیناسازی هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌رێم له كالای بیناسازیی خراپ بپارێزن."
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی له باره‌ی به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و بچووككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی حكوومه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "وه‌زاره‌ت پرۆژه‌یه‌كی ئاماده كردووه كه هه‌ندێ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بكرێن به كۆمپانیای گشتی بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌رێوه‌ببه‌ن و خزمه‌تگوزاریی باشتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكه‌ن."
له باره‌ی وه‌رگرتنی قه‌رزی درێژخایه‌ن بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن باسی له‌وه‌كرد كه "هه‌ندێ له پێشنیاره‌كانی وه‌زاره‌تمان په‌سه‌ند كراون، وه‌كو پرۆژه‌ی دروستكردنی رێگای هه‌ولێر-گۆپال به درێژایی 38.5 كیلۆمه‌تر له رێگه‌ی وه‌رگرتنی قه‌رزی درێژ خایه‌ن وپێشنیاریش كراوه سندووقی رێگاوبان دروست بكرێت. هه‌رێم نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلاری پێویسته بۆ دروستكردنی رێگاوبانه‌كانی."