له پرسه‌نامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌ره‌خۆشى له بزووتنه‌وه‌كه و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان ده‌كات و هاوده‌ردى و هاوخه‌مییان له‌گه‌ڵدا ده‌رده‌بڕێت، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ته‌واوى ئه‌ندامان، لایه‌نگران، دۆستان و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌ین و هاوخه‌مى و هاوده‌ردیمان له‌گه‌ڵیان ده‌رده‌بڕین. له یه‌زدانى دلۆڤان داواكارین خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه دوایین كۆست و خه‌مى خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بێت.
هیوادارین بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له خه‌بات و تێكۆشان بۆ به‌دیهاتنى داوا ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان و ئامانجه‌كانى به‌رده‌وام بێت كه به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پێناویاندا ته‌مه‌نێكى درێژى خه‌بات و پێشمه‌گایه‌تى به‌ڕێ كرد.
هاوده‌ردى و هاوخه‌میمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
انا لله وانا الیه را‌جعون.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19/5/2017