سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7-6-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ئه‌ممار شینا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هندستان بۆ كاروباری ئابووری و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له به‌ڕێزان باڵیۆزی هیندستان له به‌غدا و كونسوڵی هیندستان له هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز شینا خۆشحاڵیی خۆی به یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و مامه‌ڵه باشه‌ی له‌گه‌ڵ كاسبكار و كرێكاره هیندییه‌كان هه‌یانه كه ساڵانێكه له هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا كار ده‌كه‌ن و هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كیان پێشكه‌ش كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان نه‌به‌ردی و چاونه‌ترسیی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاوره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند. ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هاهوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان ئاماده‌ن كه‌رتی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌یان هان بده‌ن له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و خولی مه‌شق و ڕاهێنان له بواره جیاوازه‌كاندا بۆ كادیر و كارمه‌ندانی حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و تێبینییه به‌نرخه‌كانی به‌ڕێزیانی كرد و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هیندستان ده‌ربڕی به‌تایبه‌ت له بواری كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و ڕاهێنان بۆ كادیر و كارمه‌ندانی حكوومه‌تی هه‌رێم له بواره جیاوازه‌كاندا و سوودوه‌رگرتن له پسپۆڕییه‌كانیان.
پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه و ڕه‌وشی ناوچه‌كه و ئه‌و كێشانه‌ی ڕوویان له ناوچه‌كه كردووه خسته ڕوو، ئه‌مه جیا له باسكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له ناوچه‌كه‌دا به‌گشتی، هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا سه‌باره‌ت به چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به بارودۆخی ناوچه‌كه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.