حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 24 APR 2024 09:08 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

وەزیری بەرگری هۆڵەندا پێشمەرگە بە سومبولی بەرخودان وەسف دەکات

WED, 14 JUN 2017 22:13 | KRG Cabinet


ئەمڕۆ 2017/6/14 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ئەمستەردام، لەگەڵ خاتوو ژینیان هێنس وەزیری بەرگریی هۆڵەندا کۆبوەەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا و چۆنیەتی پتەو کردنیان کرا، هەروەها شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێم تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوون.

قوباد تاڵەبانی، وێڕای ستایش و سوپاسی حکومەتی هۆڵەندا بۆ هاوکاریەکانی لە جەنگی دژ بە داعش، دوای فراوان کردنی پەیوەندیەکانی لێ کردن و دووپاتی كردەوە گەلی کورد بە گرنگیەوە دەڕوانێتە هۆڵەندا بەتایبەتی لە شەڕی تیرۆریستان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە هەڵمەتی لەناو بردنیان و هاوکاری هێزی پێشمەرگەیان کردووە.

جێگری سەرۆک وەزیران ئەوەشی ڕوون کردەوە مەترسییە سەربازیەکانی داعش کەم بۆتەوە، بەڵام هێشتا ئایدۆلۆژیای توندڕەوی مەترسیەکی گەورەیە و دەبێت پلانمان هەبێت بۆ لەناوبردنی ئاسەوارەکەیان کە ئەوەش دەبێت بەهاوکاری هەموو لایەک بێت. 

سەبارەت بە چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێم ئەوەی خستەڕوو حکومەتی هەرێمی كوردستان قۆناغی زۆر باشی بڕیوە و ئیرادەیەكی بەهێزە هەیە بۆ سەركەوتن بەسەر هەموو گرفتەكان و پێشكەش كردنی خزمەتی زیاتر بە گەلی كوردستان.

دواتر وەزیری بەرگری هۆڵەندا، ستایشی گەلی کورد و هێزی پێشمەرگەی قارەمانی کرد و بە سومبولی بەرخودان و ئازایەتی وەسفی کردن و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد هۆڵەندا بەگرنگیەوە دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان و هەموو کات دەرگامان واڵایە بۆ پتەو کردنی پەیوەندیاکان و بەردەوامیش دەبین لە هاوکاری سەربازی تا ئەو کاتەی بەتەواوەتی داعش لە ناو دەبەرێت.