حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 25 APR 2024 18:04 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى مه‌ككه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

SAT, 24 JUN 2017 19:31 | KRG Cabinet

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى دوێنى مه‌ككه‌ى سه‌ركۆنه‌ كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

بە ناوی حکومەت و گەلی کوردستانەوە بە توندی ئەو کردە تیرۆریستییە قێزەونە سەرکۆنە دەکەین کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 23ی حوزەیران، حەرەمی پیرۆزی مەککەی کردە ئامانج، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادەی قوربانییان و حکوومەت و گەلی شانشینی عەرەبیی سعوودیە دەکەین و پشتیوانیی خۆمان بۆ لەگۆڕنانی تیرۆر و تیرۆریستان دووپات دەکەینەوە. بەئامانجگرتنی یەکیک لە پیرۆزترین شوێنە ئایینیەکان و سیمبولێکی گەورەی موسڵمانانی جیهان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە تیرۆریستان دوور لە هەموو بەهایەکی ئایینی و مرۆیی و ئەخلاقین و دژی هەموو پیرۆزی و شارستانیەتێکی مرۆڤایەتین لە سەرتاسەری جیهاندا. ئەم جورئەتی جەهالەتەی تیرۆریستان دەبێ هاندەرێکی بەهێزی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێت بۆ کار و هەنگاوی کاریگەرتر و خێراتر لە پێناو وشککردن و بنبڕکردنی هەموو سەرچاوە فیکری و دارایی و سەربازی و لۆجستیەکانی بەرەی تیرۆر لە هەموو ناوچەیەکی جیهاندا.


بە گه‌واهیى هەموو جیهان، گەلی کوردستان بە شانازییەوە هەر لە سەرەتاوە لە گەڵ دۆستان و هاوپەیمانانی لە بەرەی جیهانی شارستانی و پێشکەوتوودا، لە سەنگەری پێشەوەی جەنگی پیرۆزی دژە تیرۆردا بووە و لەم پێناوەدا قوربانی و خوێنێکی زۆری بەخشیوە و بەردەوامیش دەبێت لەسەر ئەم هەڵوێستە مێژووییەی بۆ هێنانەدی جیهانێکی ئارامی دوور لە تیرۆر و توندوتیژی بۆ گەلان، لەپێناو پاراستنی بەها بەرز و پیرۆزە مرۆیی و ئایینی و ئەخلاقیەکاندا کە سەرجەم شارستانییە جیاوازەکانی مرۆڤایەتی تێێدا بەشدارن.


دووبارە هاوخەمیی خۆمان بۆ خانەوادەی قوربانیان و حکوومەت و گەلی شانشینی سعوودیە دەردەبڕین و بەوپەڕی باوەڕەوە پشتیوانی لە هەموو ئەو هێز و لایەنانە دەکەین کە دژ بە بەرەی تیرۆر و تاریکی دەجەنگن لە جیهاندا بە گشتی و بە تایبەتیش لە ناوچەکەماندا.

ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمى کوردستان
   24/6/2017
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان