ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/7/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق كرد كه به‌ڕێز كونسولی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر یاوه‌ری بوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز مه‌سجدی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ربڕی و بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كۆماری ئیسلامیی ئێران چۆن له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بووه، ئێستاش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه گرفته‌كانی نێوان هه‌لێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گه‌لی كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا و هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز مه‌سجدی له ئێستا و ڕابردوودا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تارانی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها پاڵپشتیی خۆی بۆ كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێزیان نیشان دا و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه نوێكه‌یدا بۆ خواست.
ده‌رباره‌ی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه پێویستی به دیالۆگێكی جددی هه‌یه و له‌مباره‌یه‌وه كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌توانێت ڕۆڵێكی ئه‌رێنی بگێڕێت.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش و دوا گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی بارودۆخی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.