نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17-7-2017 له میانه‌ی كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانیان كه باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عیراق ساڵانه له‌گه‌ڵ كونسولخانه‌كانیان له یه‌كێك له پارێزگاكانی عیراق ئه‌نجامی ده‌دات و ئه‌مساڵیش له هه‌ولێر ئه‌نجامیان دا، دوای كۆبوونه‌وه‌كه، به‌شدارانی كۆبوونه‌وه به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، سه‌ردانی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد كه له كونسله‌كانی ئێران له هه‌ولێر،سلێمانی،به‌سرا،نه‌جه‌فوكه‌ربه‌لاو كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌یان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا شاندی میوان جه‌ختیان له په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرده‌وه و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌شیان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و ئاسانكاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نیشان دا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه‌كانی ئێرانی له ڕابردوو ئێستادا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران نیشان دا. دووپاتیشی كرده‌وه كه ئێران ده‌توانێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه و پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش پێشكه‌ش كرد.