پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/7/2017 به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد و ڕوونى كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كان له‌نێو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رده‌وامن و له‌مباره‌یه‌وه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داواى كۆبوونه‌وه‌ى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كردووه و ئاماده‌ییى خۆى نیشان داوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ى بێ مه‌رجى په‌رله‌مانى كوردستان.
ده‌رباره‌ى ڕیفراندۆمیش به‌ڕێزیان ڕوونى كرده‌وه كه ڕیفراندۆم خۆى ئامانج نییه، به‌ڵكوو ڕێگه‌یه‌كه بۆ ئاماجێكى گه‌وره‌تر كه سه‌ربه‌خۆییى كوردستانه. یه‌كڕیزیى گه‌لى كوردستان و لایه‌نه سیاسییهكانیشى به گه‌ره‌نتیى سه‌ركه‌وتنى ڕیفراندۆم دانا و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕیفراندۆم سه‌ربكه‌وێت و دواى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ونه پرۆسه‌یه‌كى جددیى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عیراق بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه بگه‌نه ئامانجه مه‌زنه‌كه، كه سه‌ربه‌خۆیییه.
جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه ڕیفراندۆم هى هه‌موو گه‌لى كوردستانه و به ته‌نیا هى لایه‌نێك نییه. له‌مباره‌یه‌وه گوتى: "له ڕیفراندۆمدا براوه و دۆڕاو نییه و هه‌مووان پێكه‌وه سه‌ركه‌وتوون، وه‌ك چۆن پێچه‌وانه‌كه‌یشى ڕاسته". هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییه‌كان ده‌رباره‌ى ڕیفراندۆم و گوتى كاردانه‌وه‌كان ئاسایین و هه‌ندێكیان تێبینییان له‌سه‌ر كاتى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم هه‌یه.
به‌ڕێزیان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ڕاسپارد به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كان دۆسیایه‌ك به زانیاریى ورد و ژماره له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ندار به په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عیراق بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده بكرێت و تیایدا ڕوون بكرێته‌وه كه چۆن حكوومه‌تى عیراق مامه‌ڵه‌یه‌كى ناداپهروهرانه و نایاسایى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كردووه و ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانى په‌یوه‌ندار به پێشمه‌رگه و بودجه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو زیانه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى ڕژێمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عیراق به‌ر هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه، به‌تایبه‌تیش قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیانى ئه‌نفال و وێرانكردنى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها به‌شى هه‌رێمى كوردستان له قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به به‌شداریپێكردنى له سوودمه‌ندبوون له داهات و ده‌سه‌ڵات له عیراق، وێڕاى هاوكارینهكردنى هه‌رێمى كوردستان له حه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران كه پێشوازى لێ كردوون.
به‌ڕێزیان جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ عیراق به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه بكه‌وێته پرۆسه‌یه‌كى دانوستانى ته‌ندروست بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و گه‌یشتنى گه‌لى كوردستان به داوا و مافه ڕه‌واكانى.
ئینجا به‌ڕێز د. محه‌مه‌د هاودیانى وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌ندامى شاندى ڕیفراندۆم كه هه‌فته‌ى ڕابردوو به یاوه‌ریى جه‌نابى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌لجیكایان كرد، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه پێشكه‌ش كرد و ڕوونى كرده‌وه كه شانده‌كه كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌رێنییان له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكوومى و پهرلهمانییهكانى به‌لجیكا و ئه‌ورووپا ئه‌نجام داوه و دید و خواستى گه‌لى كوردستانى بۆ پرسى ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى گه‌یاندووه‌ته ئه‌ورووپییه‌كان، ئه‌وانیش به شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنى پێشوازییان له‌و خواسته‌ى گه‌لى كوردستان كردووه.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها باسى له به‌شداریى خۆیان له 106مین كۆنفرانسى ساڵانه‌ى ڕێكخراوى كارى نێوده‌وڵه‌تى له جنێڤ كرد كه 184 وڵات له‌سه‌ر ئاستى وه‌زیرى كار به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ى به كۆمه‌ڵێك دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شاندى وڵاتان كرد كه تیایاندا خواستى گه‌لى كوردستانى خستووه‌ته ڕوو.
پاشان به‌ڕێز ڕابه‌ر سدیق بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌وه‌كاله‌ت پێشنیارى وه‌زاره‌تى سه‌باره‌ت به لێخۆشبوو‌ن له‌و سزا و سووانه خسته ڕوو كه كه‌وتوونه‌ته ئه‌ستۆى قهرزارانى باج بۆ ساڵانى پێشوو به مه‌رجێك له ماوه‌ى 90 ڕۆژدا له ڕێكه‌وتى ده‌رچوونى بڕیاره‌كه‌وه باجى بنه‌ڕه‌تى بده‌ن به وه‌زاره‌ت، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش پێشنیاره‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد كه ده‌بێته هاندانێك تاكو باجده‌ران له هه‌رێمى كوردستان باج بده‌ن.
ئینجا به‌ڕێز د. یووسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، پێشنیارى بۆردى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵاى خسته ڕوو كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێشكه‌ش به بۆردهكهى كردبوو بۆ په‌سه‌ندكردنى ڕه‌شنووسى په‌یڕه‌وى به‌خشینى نازناوى زانستى و به‌رزكردنه‌وه‌ى زانستى بۆ هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا، یان بڕوانامه‌ى هاوتایان كه له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كار ده‌كه‌ن. دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر پێنشارهكه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌شنووسى پهیڕهوهكهى په‌سه‌ند كرد.