سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3-8-2017 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و كونسول و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی و به‌رپرسانی حكوومه‌ت و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و كه‌سایه‌تیانی ئاینیی ئێزدی و كه‌سوكاری قوربانیان، ڕێوڕه‌سمێك بۆ ساڵیادی جینۆسایدی شه‌نگال به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئاماده‌كار و ئاماده‌بووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا جیا له به‌خێرهێنانی میوانان به‌تایبه‌تی كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی كه ئاماده‌بوونیان ده‌ربڕینی هاوخه‌مییه بۆ ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به درێژایی مێژوو به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتوون، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كۆمه‌ڵكوژی و ڕفاندنی ژماره‌یه‌كی زۆری دایكان و كچانی كوردانی ئێزدی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال له 3ی ئابی 2014 جیگه‌ی ئازاری هه‌موو لایه‌كه و دوای سێ ساڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هەمان شێوەی پێشتر هەست بە قورساییی ئەو كارەساتە لەسەر ئێزدییان و هەموو گەلی كوردستان به‌گشتی دەكات و هەوڵ دەدات بە كردەوە ئەوەندەی دەكرێت لە قورساییی ئەو تاوانە كەم بكاتەوە.
به‌ڕێزیان هۆكاره‌كانی ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته‌ی بۆ چه‌ند هۆكارێك گه‌ڕانده‌وه له‌وانه وه‌ك پێویست نه‌بوونی چه‌ك و سیسته‌می به‌رگریی كه به‌ر له هێرشی تیرۆرستانی داعش و ته‌نانه‌ت پێشووتریش لەگەڵ دەركەوتنی گرووپی ئەلقاعیدە، هەستیان بەو مەترسییە كردبوو، بۆیە بە زۆر ڕێگەی نهێنی هەوڵیان دا چەك بكڕن و سیستەمی بەرگری بەهێز بكەن، بەڵام هەموو جارێك بە هۆكاری سیاسی ڕێگرى له‌و هەوڵانە ده‌كرا. هۆكارێكی دیكه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه پێنج فیرقەی سوپای عێراق له مووسڵ له‌ناكاو جلی سەربازییان فڕێ دا و ڕایان كرد، پێشكەوتووترین چەكیان لە دوای خۆیان بەجێ هێشت بۆ ئەوەی لەلایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە كۆ بكرێتەوە و هێرشەكانیان دژى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتی و شه‌نگال به‌تایبه‌تى پێ بەهێز بكەن.
ئاشكراشی كرد كاتێك تیرۆریستان بەو هەموو چەكە پێشكەوتووەوه بەرەو شەنگال هاتن و لەڕووی چەك و سیستەمی بەرگرییەوە زۆر لە پێشمه‌رگه پێشكەوتووتر بوون چونكه چه‌كی ده‌ستی پێشمه‌رگه كۆن بوو بۆیه هیچ ڕێگەیەك نەبوو بتوانرێت بەو چەكە كۆنانە، وه‌ك پێویست بەرگری لە شەنگال بكرێت، هەروەها كاتێك هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعش بەرەو شاری بەغدا و باشووری عێراق بوو، سوپای عێراق لە شكستێكی بەردەوامدا بوو و كاتێكیش ئاراستەی هێرشەكانی بەرەو شەنگال گۆڕی، هیچ هاوكارییەكی بەپەلەی پێشمەرگە نەكرا بۆ ئەوەی كەمێك لە ئاستی توانا و چەكەكانی پێشمەرگە بەرز بكرێتەوە بەرامبەر به چەكی نوێ و پێشكه‌وتووى دەستی داعش كە دەسەڵات و هێزی زۆر فراوان ببوو و 49%ی خاكی سووریا و 50%ی خاكی عێراقی داگیركردبوو، ناچار پەناگەی خەڵكی ناوچەكە و پێشمەرگەش بووە چیای شەنگال و بەهۆیەوە زۆر لە خەڵكی ناوچەكە كەوتنە بەردەستی تیرۆریستانی داعش، ژمارەیەك جەنگاوەری دەڤەرەكە و پێشمەرگەش شەهید بوون.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه ئەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش بەرامبەر خوشك و برایانی ئێزدی ئەنجامی دا جینۆساید بوو و ویژدانی هەموو مرۆڤایەتی لە سەرتاسەری جیهان هەژاند و بووە برین و مەرگەساتێكی دیكە بۆ كۆمەڵگەی ئێزدی و هەموو گەلی كوردستان، چونكه لە سەدەی 21 دا كۆمەڵكوژی و تاوانی گەورەی ڕفاندن و بە سەبییەبردن بە دایكان و كچانی كوردانی ئێزدی ئەنجام درا.
ئاشكراشی كرد كه له ساڵی 2003 له به‌غدا زۆر بەڵێن بە خه‌ڵكى كوردستان درا كه ئەوەی ڕابردوو بەرامبەر به كوردستان كراوه دووبارە نابێتەوە، بەڵام تاوانێكی وەك 74مین فەرمان و ئەنفال دووبارە بوویەوە بۆیه بڕیار درا ڕیفراندۆم لە كوردستاندا ئەنجام بدرێت و گه‌لى كوردستان بە ڕێگەیەكی ئاشتیانە و دیموكراسیانە چارەنووسی خۆى دیارى بكات، بۆ ئەوەی بتوانێت خۆى بپارێزێت، چونكه لە سەردەمە جیاوازه‌كاندا هەموو شێوەیەكی ڕێككەوتنیان لەگەڵ عێراق تاقی كردۆته‌وه، بەڵام كۆتایی هەموویان جینۆساید و وێرانكاری بوو. ئاشكراشی كرد كه حكوومەتی عێراق چەكی نەدایە پێشمەرگە و وەك بەشێك لە سیستەمی بەرگریی عێراق مامەڵەی لەگەڵ نەكرد و ئامادە نەبوو هیچ لەوەی بۆ حەشدی شەعبی كردی له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆر بۆ قوربانییه‌كانیان له شه‌ڕی دژی داعش، بۆ پێشمەرگە بكات، هەرچەندە پێشمەرگە لە دەستووری عێراقدا وەك بەشێك لە سیستەمی بەرگریی عێراق دانی پێ دانراوە.
به‌ڕێزیان بیری هێنایه‌وه كه دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، شەڕێكی ڕێكخراو بەرامبەر به ئێزدییان، كریستیانان و سابیئەكان لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەستی پێكرد، لە شاری مووسڵ بە یەكجار 40 ئێزدی كۆمەڵكوژ كران و دواتر پاكتاوی مەزهەبی و شەڕی مەزهەبیی نێوان شیعە و سوننە، عێراقی كردە گۆماوی خوێن، به‌ڵام گەلی كوردستان پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی خۆی پاراست و هەوڵیان دا ئەو دۆخە لە عێراقیش كۆتایی پێ بهێنین، بەڵام سەرەڕای هەموو دانبەخۆدانانی لایەنە كوردستانییەكان، ئەو دۆخە بەردەوام بەرەو خراپتر پاڵی پێوە نرا كە سەرەنجام دروستبوونی داعشی لێ كەوتەوە و گه‌لی كوردستان بووە قوربانیی كۆمەڵكوژییەكانی ئەو ڕێكخراوە كە بە هۆی خراپیی حوكمی عێراقه‌وه دروست بوو.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ئێستا هیچ هیوایەكی چاكبوون و ڕاستكردنەوە لە عێراقدا نابینرێت و ئه‌زموونى ڕابردوو له‌گه‌ڵ عیراق گه‌لی كوردستانی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى هیچ هیوایه‌كی به عیراق نه‌مێنێت كه بتوانن مافه‌كانیان دابین بكه‌ن و خۆیان بپارێزین بۆیه دەبێ هەموو پێكەوە لە ڕێگەی ڕیفراندۆمەوە چارەنووسی خوازراوی خۆیان پیشانی هەموو جیهان بدەن و چارەنووس و داهاتوویان بكەنە بەرپرسیارییەتییه‌كی یاسایی و ئەخلاقی بۆ هەموو جیهان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بۆیەش دەنگی خەڵكی دەڤەری جینۆسایدكراوی شنگالی لە ڕیفراندۆمدا به زۆر گرنگ وه‌سف كرد، هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه ڕیفراندۆم خۆى ئامانج نییه، به‌ڵكوو ڕێگه‌یه‌كه به‌ره‌و ئامانجێكى گه‌وره‌تر.
باسی له هه‌نگاوه‌كانی ئازادكردنی ڕفێنراوانیشی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نووسینگەی تایبەتی سه‌رۆك وه‌زیران دوای كاره‌ساتی شه‌نگال زۆر چالاكانە كاریان كرد بۆ ئازادكردنی زیاتر لە سێ هەزار لە دایك و خوشك و برایانی ئێزدی كە لەلایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە ڕفێنرا بوون و تا ئێستا لەكۆی 6417 كەسی ڕفێندراو، 3092 كەس ڕزگاركراون، سوپاس و ده‌ستخۆشییه‌كی گه‌رمی له تیمى نووسینگه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، هه‌ردوو پارێزگاری دهۆك و هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه شه‌و و ڕۆژ كاریان كردووه و هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن زۆرترین ژماره له خوشكان و دایكان و برایانی ئێزدی له ده‌ستى داعش ڕزگار بكه‌ن و كارێكى زۆر باشیان ئه‌نجام داوه.
سه‌باره‌ت به ڕزگاركردنی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرای كرد كه هێزی پێشمەرگە بە فەرماندەییی ڕاستەوخۆی جه‌نابى سەرۆك مەسعوود بارزانی شەنگالی ئازاد كرد كە بەرنامەی سەربازیی هەرە لەپێشینەی هه‌رێمی كوردستان بوو و بووە سەرەتای تێكشكاندنی داعش لە هەموو عێراقدا. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه جه‌نابى سه‌رۆك به‌رامبه‌ر به شه‌نگال و خوشك و برایانى ئێزدى، هه‌ستى به بارێكى زۆر قورس و خه‌مێكى زۆر گران ده‌كرد، بۆیه هه‌میشه له خه‌مى ئازادكردنى شه‌نگالدا بوو و كارى بۆ ده‌كرد، خۆى پلانى ئازادكردنى داڕشت و تا دوایین ساتیش، خۆى ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌كه و ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌ركه سه‌ربازییه مه‌یدانییه‌كانى كرد، هه‌ر خۆیشى مژده‌ى ڕزگاركردنى شه‌نگالى به خوشك و برایانى ئێزدى و گه‌لى كوردستان و جیهان ڕاگه‌یاند.
له به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا به‌ڕێزیان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لە سەرتاسەری پارێزگای دهۆك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین كەمپی بۆ ئاواره‌كان دروست كرد و پارێزگاى دهۆكیش كە ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر بوو، به‌گه‌رمى باوه‌شى بۆ خوشك و برایانی ئێزدی كرده‌وه، خه‌ڵكى پاریزگاى دهۆك جوامێرانه ماڵ و شوێنه گشتییه‌كان و ته‌نانه‌ت قوتابخانه و مزگه‌وته‌كانیشیان بۆ ئه‌وان كرده‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكه له‌بیر ناكرێت و مایه‌ى ڕێز و پێزانینه و له‌مباره‌یه‌وه سوپاسی پارێزگار و خه‌ڵكی دهۆكی كرد، هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەرەڕای قەیرانی ئابووری، هەموو هەوڵەكانی خۆی خستە گەڕ بۆ دابینكردنی هاوكاریی مرۆیی و له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن. لە قۆناغی بنیاتنانەوه‌شدا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن شه‌نگال و ناوچه‌كانى دیكه به باشترین شێوه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه و باشتر له جاران ژیانى بۆ بگه‌ڕێته‌وه و حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئێستا بە دوای ڕێگەی جیاوازدا دەگەڕێت بۆ دابینكردنی داهاتوویەكی گەشتر بۆ هەموو شەنگالییەكان.
هه‌روه‌ك پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئه‌و تابلۆ جوانه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد كه حكوومەتی هەرێمی كوردستان داكۆكیكار بووە لە پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە ئیدارە خۆجێییەكان بە شێوەیەكی گشتى و باوەڕی تەواوی هەیە و پشتگیرى له‌وه ده‌كات شه‌نگال له چوارچێوه‌ى سنوورى هه‌رێمى كوردستاندا ببێته پاریزگا و خه‌ڵكى شه‌نگال خۆى ئه‌ركى به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى خۆى بگرێته ئه‌ستۆ و هاوكاری و پشتگیریی كۆمەڵگەی ئێزدی ده‌كه‌ن بۆ ئەوەی دووبارە خۆی بنیات بنێنەوە و ئەو داهاتووەی خۆیان دەیانەوێت بیناتی بنێن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه هەوڵەكانیان زیاتر دەكەن بۆ پاراستن و هاوكاریكردنی ئەوانەی بە هۆی كارە تیرۆریستییەكانی داعشەوە، زیانیان پێگەیشتووە لە ئێزدییان و كریستیانان و خێزانی شەهیدانی پێشمەرگە قارەمانەكان و برینداران و هەموو ئەوانەی كە بەهۆی ئەو تاوانانه‌ى لە سەرەتای ٣ی ئابی ٢٠١٤ ەوە دەستیان پێكرد، زیانیان بینیوه. به ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زانی بایەخ بە ڕزگاربووانی دەستی داعش بدەن.
دواتر هاته سه‌ر بابه‌تی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و هۆكاره‌كانی بۆ شەڕ دژی داعش، بڕیاری نادەستوورییانەی برینى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن بەغداوه، بارگرانیی لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەرانه‌ی كه له ترسی تیرۆر ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كرد و دابه‌زینی چاوه‌ڕواننه‌كراوی نرخی نه‌وت، گه‌ڕانده‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه ئێستا ئابووریی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە خەریكە وردە وردە بەرەو بووژانەوە دەڕوات، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات هەنگاوی پێویست بنێت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی باشتر و زیاتركردنی پەرەپێدانی ئابووری بەو شوێنانەی كە زۆرینەی دانیشتووانیان ئێزدین. ئاماژه‌ی به‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش كرد كه پێش ڕێوڕه‌سمه‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كچ و ئافره‌تانی ڕزگاركراو له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش كۆبووه‌ته‌وه و به‌ڵێنی به‌رده‌میی هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌وان داوه.
ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند كه ئه‌و بە درێژاییی ژیانی ئێزدی ناسیوون و ده‌زانێت كه ئێزدییەكان كۆمەڵگەیەكی ئاشتیخوازن و بە دوای هێمنی و ئارامی و سەقامگیری و ژیانێكی باشتردا دەگەڕێن بۆ منداڵەكانیان و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئەوەی لە توانایدا بێ دەیكات بۆ هاوكاری و پشتگیری لە پرۆسەی چارەسەركردنی ئازارەكانیان و بنیاتنانی داهاتوویەكی باشتر و ئارامتر بۆیان و هیوای خواست كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات.
له كۆتاییدا به‌ڕێز نێچیران بارزانی داوای لە هەموو خەڵكی كوردستان كرد بە هەموو بیروباوەڕە ئایینی، نەتەوەیی و سیاسییەكانەوە، هەموویان بەیەكەوە بە گوفتار و كردار، خۆشەویستی و پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ خوشك و برایانی ئیزدیی بخەنە ڕو و به پێویستی زانی دڵشكاویی كۆمەڵگەی ئێزدی بە خۆشەویستی، گوفتاری ڕاست و بە كردەوە و به دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان، چاك بكرێته‌وه.
ده‌قی وتاری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران:
ڕۆژ باش،
مێڤانێن قه‌درگران،
هه‌می لایه‌ك بخێربێن سه‌رچاڤا..
بتایبه‌تی بخێرهاتنا كونسوڵێن وه‌لاتێن بیانی كو ئه‌ڤرۆ دگه‌ل مه‌دا ئاماده بووین، ب ناڤێ خۆ و حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ بخێرهاتنه‌كا گه‌رما وان دكه‌م و سوپاسیا وان دكه‌ین كو زه‌حمه‌ت كێشای ل هه‌ولێرێ هه‌تا ئێره هاتی بۆ به‌شداریكرن د ڤێ مه‌راسیمێ دا. بێگومان به‌شداریا ڤان به‌ڕێزان ده‌ربڕینا هه‌ڤخه‌میێ یه بۆ وێ كاره‌ساتا بسه‌ر خوشك و برایێن مه یێن ئێزدی دا هاتی.
ئه‌ڤڕۆ، من دڤێت بۆ هه‌وه‌یێن ڕێزدار به‌حسێ بابه‌ته‌كى بكه‌م كو گه‌له‌ك نازكه و جهێ دلئێشان و ئازارا مه هه‌میانه، ئه‌ویش كۆمه‌لكوژى و ڕه‌ڤاندنا هه‌ژماره‌كا زۆر ژ دایك و كچ و زاڕۆكێن ده‌ڤه‌را شنگالا خۆشتڤییه، ئه‌وا كو به‌رى سێ سالا ل 3ى ته‌باخا سالا 2014ێ ڕویداى.
ئه‌ڤڕۆ من دڤێت ل جڤاتا هه‌وه ڕابگه‌هینم كو حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ، پشتى بۆرینا سێ سالان ب سه‌ر ڤێ كاره‌ساتێ، ب هه‌مان شێوه‌یێ پێشتر هه‌ست ب سه‌نگ و گرانییا ئه‌وێ كاره‌سات و فه‌رمانا ب سه‌رێ ئێزدییان و هه‌مى خه‌لكێ كوردستانێ هاتى دكه‌ت، و بزاڤێ دكه‌ت ب كار و كریار و هندى بشێت، هه‌وڵ دده‌ت بارێ گرانێ ئه‌وێ تاوانێ لسه‌ر خۆشتڤی یێن مه یێن ئێزدی سڤك بكه‌ت.
مه دیت، ئێریشا گرووپێ تیرۆریستى یێ داعشێ هه‌مى سنوورێن دڕنداتیێ به‌زاندن و گه‌له‌ك هۆكار هه‌بوون، بوونه ئه‌گه‌ر كو ڕه‌وش وه‌سا دژوار ببیت ل ڕۆژی 3 هه‌ڤیا 8 یا سالا 2014. ئه‌و هۆكار ژى بۆ هه‌ركه‌سى هند ئاشكرا نینه. مخابن، ژبه‌ر ئه‌وان هۆكاران و دڕنده‌ییا تیرۆریستێن داعشێ ل 3ى ته‌باخێ ئه‌وێ كاره‌ساتێ ڕویدا. پشتى ئه‌وێ كاره‌ساتێ و ڕزگاركرنا شنگالێ لسه‌ر ده‌ستێ پێشمه‌رگه‌یێن قه‌هره‌مان، ب سه‌په‌رشتیا جه‌نابێ سه‌رۆك بارزانى، ئه‌ڤرۆ وه‌ختێ هندێ هاتیه ئه‌م پێكڤه و ب شێوه‌یه‌كێ دروست و زیره‌كانه، پرێن باوه‌ریێ ئاڤا بكه‌ین، به‌رپه‌ڕێ ڕه‌شێ داعشێ ڤه‌ده‌ین و به‌رپه‌ڕه‌كێ سپیێ ئاڤه‌دانیێ و پێكڤه‌ژیانێ ڤه‌كه‌ین ل كوردستان و شه‌نگالێ.
ڕێزداران...
ژ مێژه بوو، مه دزانى چه‌ك و سیسته‌مێ مه یێ به‌رگریێ، وه‌كو پێدڤى نینه. به‌رى هێرشا داعشێ و پێشتر ژى دگه‌ل په‌یدابوونا گرووپا تیرۆرستی یا (ئه‌لقاعیده) ل ده‌ڤه‌رێ، مه هه‌ست ب ئه‌وێ خه‌ته‌رێ دكر. له‌و، ب گه‌له‌ك ڕێكێن جودا، مه بزاڤ كرن چه‌كى بكڕین و سیسته‌مه‌كێ باشێ به‌رگریێ په‌یدا بكه‌ین. هه‌لبه‌ت دڤێت وێ ببێژم كو ئه‌و بزاڤێت مه ب نهێنى دهاتنه كرن، لێ هه‌رده‌م هۆكارێن سیاسى یێن ناڤده‌وله‌تی دبوونه ئاسته‌نگ لبه‌ر بزاڤێن مه، كو مه چه‌كه‌كێ باش هه‌بیت، یان بشێین سیسته‌مه‌كێ سه‌رده‌مانه‌یێ به‌رگریێ ئاڤا بكه‌ین بۆ به‌رگریێ ل ملله‌ت و وه‌ڵاتێ خۆ.
هه‌مى دزانن، پاراستنا ئێمناهیێ و به‌رهه‌نگاربوونا تیرۆرێ ل پارێزگه‌ها نه‌ینه‌وا، ئێكه‌مین و گرنگترین ئه‌ركێ هێزێن ئه‌منا عیراقێ بوو. ئه‌وان چه‌كێ پێشكه‌ڤتى و هه‌مى پێدڤیێن له‌شكرى هه‌بوون، لێ وه‌ختێ ژ نشكێڤه پێنج فرقه‌یێن سوپایێ عیراقێ جلكێن سه‌ربازى هاڤێتین و ڕه‌ڤین، باشترین و پێشكه‌ڤتیترین چه‌ك بۆ تیرۆریستێن داعشێ ل پاش خۆ هێلان. ئه‌وان ژى پاشى ئێریش پێ كره سه‌ر هه‌رێما كوردستانێ و ده‌شتا نه‌ینه‌وا و شنگالا خۆشتڤی بتایبه‌تى. ژبه‌ر ئه‌ڤێ خۆبده‌ستڤه‌دانێ و ڕه‌ڤینا هه‌زاران سه‌ربازێن سوپایێ عیراقێ ل سالا 2014ێ، خه‌لكێ هه‌رێما كوردستانێ و عیراقێ ب گشتی، تووشى ده‌رده‌سه‌ریێن مه‌زن بوون.
وه‌ختێ تیرۆریست ب ئه‌وى چه‌كێ پێشكه‌ڤتیێ ژ سوپایێ عیراقێ بۆ ماى، به‌ره‌ڤ شنگالێ هاتین، ئه‌و ژ ئالیێ چه‌كى و سیسته‌مێ به‌رگریێڤه، گه‌له‌ك ژ مه پێشكه‌ڤتیتر بوون. پێشمه‌رگه ژى ب ئه‌وى چه‌كێ كه‌ڤنێ د ده‌ستیدا، مومكن نه‌بوو بشێت وه‌كو پێدڤى به‌رگریێ ل شنگالێ و ده‌ڤه‌رێ بكه‌ت. ل هه‌مان وه‌ختى، ئێریشا تیرۆریستێن داعشێ به‌ره‌ڤ به‌غدا و باشوورێ عیراقێ دچۆ، له‌شكرێ عیراقێ ژى د شكه‌ستنه‌كا به‌رده‌وامدا بوو. ب گۆتنه‌كا دى، سوپایێ عیراقێ ب وێ هه‌مى شیان و چه‌ك و سیسته‌مێ به‌رگریا پێشكه‌ڤتى نه‌شیا ئێریشا تیرۆریستان ڕاگریت، هندى پێشمه‌رگه‌ى ل ڕۆژێن دى شیاى.
هێژایان..
وه‌ختێ داعشێ ئاراسته‌یا ئێریشێن خۆ به‌ره‌ڤ شنگالێ گوهۆڕى، هیچ هاریكارییه‌كا بله‌ز بۆ پێشمه‌رگه‌ى نه‌هات كو ئاستێ شیان و چه‌كێ پێشمه‌رگه‌ى بلندتر بكه‌ت داكو بشێت به‌رانبه‌رى چه‌كێ نوى و پێشكه‌ڤتیێ داعشێ ڕاوه‌ستیت، نه‌خاسمه هنگى ده‌ستهه‌لات و هێزا داعشێ گه‌له‌ك به‌رفره‌هـ ببوو، 49% ژ خاكا سووریێ و 50% ژ خاكا عیراقێ ڤه‌گرتبوو، خه‌لكه‌كێ شه‌هره‌زا ژى د وارێ له‌شكریدا گه‌هشتبووه وان و هاریكاریا وان دكر.
ئێریش و مه‌زنبوونا داعشێ ب ئه‌وێ له‌زێ و به‌رگرینه‌كرنا سوپا و هێزێن چه‌كدارێن عیراقێ و ئه‌و چه‌كێ نوویێ كه‌ڤتیه ده‌ستێ تیرۆریستێن داعشێ، به‌رامبه‌ر چه‌كێ كه‌ڤن و خرابێ كو د ده‌ستێ پێشمه‌رگه‌یدا بوو، ئه‌ڤان هۆكاران وه‌كر كو به‌رگرییا پێشمه‌رگه‌ى ل ئاستێ پێدڤى نه‌بیت و خه‌لكێ ده‌ڤه‌رێ و پێشمه‌رگه نه‌چار ببن، خۆ بگه‌هیننه چیایێ شنگالێ. ژبه‌ر ئه‌ڤێ ئێكێ، گه‌له‌ك ژ خه‌لكێ ده‌ڤه‌رێ، نه‌خاسمه خوشك و برایێن مه‌یێن ئیزدى، كه‌ڤتنه ده‌ستێ تیرۆریستێن داعشێ و گه‌له‌ك ژ جه‌نگاوه‌رێن ده‌ڤه‌رێ و پێشمه‌رگه ژى، شه‌هید بوون.
خوشك و برایێن هێژا..
ئه‌وا كو تیرۆریستێن داعشێ دژى خوشك و برایێن مه یێن ئێزدى كرى، بێگومان جینۆساید بوو. ئه‌و تا‌وانێن دژى ئێزدییان هاتینه كرن، وژدانا هه‌مى مرۆڤاتیێ ل سه‌رانسه‌رى جیهانێ هه‌ژاند و بوونه برین و فه‌رمانه‌كا دى بۆ ئێزدییان و هه‌مى خه‌لكێ كوردستانێ. ئه‌و ئێش و ئازارێن ب سه‌رێ ئێزدییان هاتین، تراجیدیایه‌كا خه‌مگینه و من هیڤى دخواست كو مه شیابا ڕێ لێ گرتبا.
ل وه‌ختێ ئه‌م یادا 3ى ته‌باخێ دئینینه بیرا خۆ، بۆ هندێیه ئه‌م ئه‌وێ ڕاستییێ قه‌ت ژبیر نه‌كه‌ین، كو ل سه‌د سالییا 21ێ كۆمكوژى و تا‌وانێن مه‌زنێن ڕه‌ڤاندن و سه‌بیكرنا دایك و كچێن مه یێن ئێزدی هاتیه ئه‌نجامدان.
خه‌لكێ كوردستانێ بگشتى، هه‌ر ژ ده‌ستپێكێ ترسا دوباره‌بوونا كاره‌ساتێن مێژوویێ هه‌بوویه. ل سالا 2003یێ ل به‌غدا گه‌له‌ك سۆز بۆ خه‌لكێ كوردستانێ هاتنه دان، كو ئه‌وا به‌رێ به‌رانبه‌ر خه‌لكێ كوردستانێ هاتیه كرن، ئێدى دوباره نابیت. لێ مخابن، گه‌له‌ك پێڤه نه‌چۆ 74ه‌مین فه‌رمان و ئه‌نفال دوباره بوو. له‌و، پشتى شه‌ڕێ داعشێ، ئێكسه‌ر بڕیار هاته‌دان كو ڕێفراندۆم ل كوردستانێ بهێته كرن و خه‌لكێ كوردستانێ ب ئاوایه‌كێ ئاشتیانه و دیمۆكراتیانه چاره‌نڤیسێ خۆ دیار بكه‌ت، داكو بشێت خۆ بپارێزیت و پێش بكه‌ڤیت. ب به‌لگه ئاشكرا بوو، عیراق وه‌كو ده‌وله‌ت نه‌شێت، یان نه‌ڤێت مه بپارێزیت و نه‌ڤێت ئه‌م پێشبكه‌ڤین.
مه ل هه‌مى وه‌ختان، هه‌مى شێوازێن پێكهاتنێ دگه‌ل عیراقێ جه‌ڕباندن، لێ مخابن دێ بێژم، هه‌مى ب جینۆساید و وێرانكرنێ ب دوماهى هاتن. حكوومه‌تا عیراقێ چه‌ك نه‌دا پێشمه‌رگه‌ى و وه‌كو پارچه‌یه‌ك ژ سیسته‌مێ به‌رگریا عیراقێ سه‌ره‌ده‌رى دگه‌ل پێشمه‌رگه‌ی نه‌كر. حكوومه‌تا عیراقێ ئاماده نه‌بوو، ئه‌وا بۆ حه‌شدا شه‌عبى كرى بۆ پیشمه‌رگه‌ى بكه‌ت دگه‌ل هه‌موو ڕێزێن مه بۆ حه‌شدا شه‌عبی و قوربانی یێن وان ل شه‌ڕێ دژی داعش، ئه‌گه‌رچى پێشمه‌رگه د ده‌ستوورێ عیراقێ‌دا پاچه‌یه‌كه ژ سیسته‌مێ به‌رگریا عیراقێ و ده‌ستوورى دایه ناسین، لێ حه‌شدا شه‌عبى هیچ هه‌بوونه‌كا ده‌ستوورى نینه و هه‌مى شیانێن عیراقێ نهۆ ب یاسا بۆ حه‌شدا شه‌عبی هاتیه دابینكردن. ئاخڤتنا مه نه ئه‌وه ئه‌م دژی حه‌شدا شه‌عبی بین، ئاخڤتنا مه ئه‌وه، ئایا بۆ ئه‌ڤانه د یه‌ك سه‌نگه‌ردا شه‌ڕ كریه و پێشمه‌رگه‌ی ژی د هه‌مان سه‌نگه‌ریدا هاتیه شه‌هید كرن، لی حكومداریا به‌غدا بۆ حه‌شدا شه‌عبی دكه‌ته یاسا و ئاماده نییه ب تنێ ئیعترافێ ب هندێ بكه‌ت كو هێزه‌ك هه‌یه ب ناڤێ پێشمه‌رگه شه‌ڕ كریه و قوربانی دایه و د هه‌مان سه‌نگه‌رێدا خه‌بات دژی دوژمنه‌كێ هه‌ڤه‌به‌ش كریه. ئه‌ڤه‌نه برینێت مه دگه‌ل به‌غدا، ئه‌ڤه‌نه ئه‌و تشتێ كو گه‌لێ مه یێ ئاماده نییه دووباره ببیتن، ئه‌ڤه‌یه بێهیڤیتیێ بۆ مه چێدكه‌ت كو جاره‌كا دی ئه‌م باوه‌ر نه‌كه‌ین به‌غدا دی شێت ئاریشێت كوردا چاره‌سه‌ر بكه‌ت، ب سه‌ده‌ها ئاریشێت هۆسا ئه‌ز دكارم لڤێره لسه‌ر ڤێ چه‌ندێ بینمه‌ڤه.
پشتى ڕووخانا ڕژێما به‌عس، شه‌ڕه‌كێ ڕێكخستى به‌رانبه‌ر ئێزدى و كریستیان و سابیئه‌یان ل ناڤه‌ڕاست و ژێرییا عیراقێ هاته‌كرن. هنگى ل مووسلێ ب ئێك جارێ 40 ئێزدى ب كۆم هاتنه كوشتن. پاشێ قڕكرن و شه‌ڕێ ئایینگه‌رى ل ناڤبه‌را سوننه و شیعه‌یان ده‌ست پێكر و عیراق كره گۆله‌كا خوینێ. ل ناڤ ئه‌وێ گۆلا خوینێ، خه‌لكێ كو ل كوردستانێ دژیت، پێكڤه‌ژیانا دینى و نه‌ته‌وه‌یى یا خۆ پاراست و مه بزاڤكرن ئه‌وێ ڕه‌وشا خراب ل عیراقێ ژى نه‌هێلین، به‌لێ دگه‌ل ئه‌و هه‌مى ڕه‌نجا ئالیێن كوردستانێ كێشاى، ڕه‌وش به‌ره‌ڤ خرابتر چۆ، تاكو گه‌هشتیه په‌یدابوونا داعشێ و ئه‌م ژى بووینه قوربانیێن كۆمكوژیێن ئه‌وێ ڕێكخستنا تیرۆریستى، كو به‌رهه‌مه‌كێ حوكمڕانیا خراب و خه‌له‌ت عیراقێ بوو و سه‌رهه‌لدانا داعش ئه‌نجامێ سیاسه‌ته‌كا شكه‌ستی بوو كو ل پشتی سالا 2003 ل به‌غدا هاته په‌یڕه‌وكرن.
نهۆ، مخابن دێ بێژم؛ مه هیچ هیڤییه‌ك نه‌مایه كو عیراق ڕاست و دروست ببیت، مه هه‌مى ڕێك دگه‌ل عیراقێ جه‌ڕباندن، لێ ئه‌م ب ته‌مامى و ئێكجارى بێ ئومێد بووینه. ئه‌زموونێن مه یێن به‌رێ دگه‌ل عیراقێ ئه‌م گه‌هاندینه ئه‌وێ باوه‌ریێ، مه هیچ هیڤى ب عیراقێ نه‌مینیت كو ئه‌م بشێین مافێن خۆ دابین بكه‌ین و خۆ بپارێزین. ژبه‌ر هندێ، داكو ئێمناهى و پێكڤه‌ژیانا خۆ بپارێزین، پێدڤیه ئه‌م هه‌مى ب ڕێكا ڕێفراندۆمێ چاره‌نڤێسى خۆیێ دلخواز نیشا هه‌مى جیهانێ بده‌ین و چاره‌نڤیس و پاشه‌ڕۆژا خۆ بكه‌ینه به‌رپرسیارییه‌كا قانوونى و ئه‌خلاقى بۆ هه‌مى جیهانێ و بۆ جڤاكێ ناڤده‌وله‌تى. له‌و، ده‌نگێ ده‌ڤه‌را جینۆسایدكریا شنگالێ ل ڕیفراندۆمێ گه‌له‌ك گرنگه، چونكى ده‌نگێ ئازار و ده‌رد و فه‌رمان و ئه‌نفالێن گه‌لێ مه‌یه. گازیا ڕزگاربوونێیه ژ بنده‌ستیێ و مرۆڤ ـ فرۆشیێ. من دڤێت ئه‌وێ ژى ببێژم كو ڕیفراندۆم ب خۆ ئارمانج نینه، به‌لكو ئالاڤ و ڕێكه‌كه به‌ره‌ڤ ئارمانجه‌كا مه‌زنتر. ئه‌م هیڤیدارین ب دیالۆگ ئه‌م بكارین ئه‌ڤان بابه‌تا دگه‌ل به‌غدا یه‌كلا بكه‌ین.
ئاماده‌بوویێن خۆشتڤى..
پشتى كاره‌ساتا شنگالێ، مه چه‌ندین پێنگاڤ هاڤێتن، نڤیسینگه‌ها تایبه‌تی یا سه‌رۆك وه‌زیران، گه‌له‌ك زیره‌كانه و بێ ماندیبوون، كار بۆ ئازادكرنا سێ هه‌زار ژ دایك و خوشك و زاڕۆكێن ئێزدى كر، ئه‌وێن تیرۆریستێن داعشێ ڕه‌ڤاندین و ئێخسیركرین. هه‌تا نهۆ، ژ سه‌رجه‌م 6,417 كه‌سێن ڕه‌ڤاندى، 3,092 كه‌س هاتینه ڕزگاركرن. ل ڤێره ڕێ بده‌نه من، ب ناڤێ خۆ و هه‌وه ده‌ستخۆشیێ ل تیما نڤیسینگه‌ها ڕزگاركرنا ئێزدیێن ڕه‌ڤاندى بكه‌م كو شه‌ڤ و ڕۆژ دكرنه ئێك و هندى شیاین بزاڤ دكرن داكو بشێن زۆرترین هه‌ژمارا خوشك و دایك و برایێن مه یێن ئێزدى ژ ده‌ستێ داعشێ ڕزگار بكه‌ن، سوپاسیا ده‌زگه‌هێت ئه‌منی بكه‌م كو به‌رده‌وام هاریكار بوون ئه‌ڤ ئه‌ركه ب باشی بهێته جێبه‌جێكرن، سوپاسیا پارێزگارێن دهۆك و هه‌ولێرێ دكه‌م بۆ هه‌می ئه‌و ئاسانكاری یێن كو كرینه، سوپاسیا وه‌زاره‌تا كار و كاروبارێن جڤاكی دكه‌م كو ئه‌و ژی پشته‌ڤان بوون د ڤی بابه‌تی دا.
وه‌كو هه‌وه هه‌میان دیتى، ڕزگاركرنا شنگالێ كو ئێكه‌مین و لپێشترین به‌رنامه‌یێ هه‌رێما كوردستانێ بوو، بووه ده‌ستپێكا شكاندنا داعشێ ل هه‌مى عیراقێ. ب تایبه‌تیش بۆ جه‌نابێ سه‌رۆك بارزانى، ئه‌رك و كاره‌كێ هه‌رى گرنگ بوو، چونكى شنگال و تاوانا ل دژى خوشك و برایێن ئێزدى هاتیه كرن كو ئه‌و برین هه‌می ده‌مێ د دلێ مه‌دا یا مای، ئه‌و خه‌ما تراژیدی بارگرانى و خه‌مه‌كا مه‌زن یا جه‌نابێ سه‌رۆكی بوو و زۆر ژی یا مه‌زن بوو. له‌و، پلانا ڕزگاركرنا شنگالێ داڕێشت و هه‌تا دوماهیێ ژى سه‌رپه‌رشتیا مه‌یدانى ل هه‌مى ئه‌ركێن سه‌ربازى كر، جه‌نابێ وی بخۆ مزگینیا ڕزگاركرنا شه‌نگالێ ژى ڕاگه‌هاند. سڵاڤ بۆ وان خه‌باتكار و پێشمه‌رگه یێن د وێ ئۆپه‌راسیۆنێدا به‌شدار بووی و هه‌می هه‌ولێن خۆ دان ب باشی و جوانی ئۆپه‌راسیۆن بڕێڤه بچیت.
هێژایان..
مه ل سه‌رانسه‌رى پارێزگه‌ها دهۆكێ چه‌ندین كه‌مپ دروست كرن، پارێزگه‌ها دهۆكێ كو ئاواره و په‌نابه‌رێن وێ ژ خه‌لكێ وێ پتر لێ هاتن، ب گه‌رمى سینگێ خۆ بۆ خوشك و برایێن ئێزدى ڤه‌كر، خه‌لكێ پارێزگه‌هێ ژى، جوامێرانه مال و جهێن گشتى بۆ ڤه‌كرن، هه‌تا گه‌هشتیه ڤه‌كرنا ده‌رێ قوتابخانه و مزگه‌فتان. ئه‌ڤه هه‌لوێسته‌كه ناهێته ژبیركرن، هه‌لویستێ خه‌لكێ سنوورێ پارێزگه‌ها دهۆكێ جهێ ڕێز و قه‌دره‌كێ مه‌زنه، دیسا پشتی سێ سالا ئه‌م بیرا خۆ دئینین و سوپاسیا یه‌ك ب یه‌كا وان دكه‌ین كو د وان ڕۆژێن زه‌حمه‌ت دا یا كو دشیانێن وان‌دا هه‌بوو، وان خه‌مساری نه‌كر. سپاسیا جه‌نابێ پارێزگارێ دهۆكێ دكه‌ین ب ڕاستی ئه‌زموونه‌كا مه‌زن بوو كو پشتی بوویه پارێزگار و ئه‌و كارێ وی ئه‌نجامدای و ئیدارا ڕێكوپێكا بۆ ڤی بابه‌تی كری، جهێ وێ یه‌كێ یه كو ده‌ستخۆشیێ لێ بكه‌م.
سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانا دارایى، مه هه‌مى شیان ئێخستنه كارى داكو هاریكاریێن مرۆڤى بۆ هه‌میان دابین بكه‌ین، لێ ئه‌ڤه هه‌مى، نه‌شێن تا‌وانێن نه‌مرۆڤانه و هۆڤانه‌یێن گرووپێ تیرۆریستیێ داعشێ ڤه‌مالیت و ژبیر ببه‌ت، لێ ئه‌وا مه شیاى و ئه‌وا ژ ده‌ستێ مه بێت، دێ بۆ خوشك و برایێن خۆ كه‌ین. بۆ قۆناغا ئاڤه‌دانكرنێ ژى، هندى شیان هه‌نه دێ ئێخینه خزمه‌تا شنگالێ و جهێن زیان ڤێ كه‌ڤتین، داكو جاره‌كا دى ئاڤه‌دان ببن و خه‌لك ڤه‌گه‌ڕنه سه‌ر ژیانا خۆ و ب ئارامى بژین. هه‌رده‌م ئه‌و تابلۆیێ جوانێ پێكڤه‌ژیانێ د كوردستانێدا د ناڤبه‌را موسڵمان و ئێزدی و كرستیان و توركمان و شیعه و سونی و سابیئا و هه‌میی لایێن دی دا، لازمه بپارێزین و هیچ وه‌خته‌كی ڕێكێ نه‌ده‌ین كو دوژمنێت مه كه‌یفخۆش ببن و ببێژن ئه‌ڤه نكارن پێكڤه بژین، هه‌ربژی پێكڤه‌ژیانا ئارام یا هه‌می نه‌ته‌وه‌یێن كوردستانێ. نهۆ، حكوومه‌تا هه‌رێمێ چه‌ندین ڕێ گرتینه به‌ر، داكو پاشه‌ڕۆژه‌كا گه‌شتر بۆ هه‌مى شنگالیان په‌یدا بكه‌ت.
حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ هه‌رده‌م بزاڤكرینه كو ده‌ستهه‌لاتێ شۆڕبكه‌ته خوارتر و پتر ده‌ستهه‌لاتێ بده‌ته كارگێڕیێن خۆجهى. بۆ ئه‌ڤێ ئارمانجێ، مه باوه‌رى هه‌یه و دێ پشتگیریێ كه‌ین كو شنگال د چارچۆڤێ هه‌رێما كوردستانێدا ببیته پارێزگه‌هـ و خه‌لكێ شنگالێ بشێت كارێن خوه و پارێزگه‌ها خوه بڕێڤه ببه‌ن، ئه‌ڤه سیاسه‌ت و بۆچوونێت حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ نه، بێگومان دێ پشته‌ڤانیه‌كا جددی یا ڤێ چه‌ندێ كه‌ت. ئه‌م ب ئه‌ركێ خۆ دزانین هاریكارى و پشتگیریا خه‌لكێ شنگالێ بگشتى و خوشك و برایێن خۆشتڤی یێن مه یێن ئێزدییان بتایبه‌تى بكه‌ین، داكو جاره‌كا دى جهـ و وه‌لاتێ خۆ ئاڤا بكه‌ن و باوه‌رى بۆ چێ ببیت كو ڤه‌گه‌ڕنه سه‌ر جهێ خۆ. ئه‌و باوه‌رى بۆ چێ ببیت كو دێ شێن وه‌لاتێ خۆ ئاڤا بكه‌نه‌ڤه و سۆزێ دده‌ین ئه‌وا بشێین دێ بۆ كه‌ین، داكو جاره‌كا دى ئێمناهى ڤه‌گه‌ڕیته‌ڤ ده‌ڤه‌رێ و شنگاله‌كا سه‌رفه‌رازتر و ئازادتر ببینین د پاشه‌ڕۆژێ دا.
ئه‌م ل حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ، دێ پتر بزاڤێ كه‌ین، هاریكارییا ئه‌وێن ژبه‌ر كارێن تیرۆریستى یێن داعشێ زیان گه‌هشتیێ، بكه‌ین و بپارێزین. به‌ری ئه‌ز بهێمه ڤێ ڕێوڕه‌سمێ ئه‌ز دگه‌ل هنده‌ك ژ وان ڕزگاربوویان ڕونشتم یێن ل ده‌ستێ داعش هاتنه ڕزگاركرن كو لێره ژی د ئاماده‌نه، من سۆز دا وان دێ هاریكارا حكوومه‌تێ بۆ وان به‌رده‌وام بیت. دێ هه‌مان تشتى بۆ قوربانیێن تا‌وانێن داعشێ ژ ئێزدى و كریستیان و خێزانێن شه‌هیدێن پێشمه‌رگه‌یێن قاره‌مان و برینداران كه‌ین، دگه‌ل هه‌مى ئه‌وێن كه‌ڤتینه به‌ر تا‌وانێن داعشێ ژ 3ى ته‌باخا 2014ێ وه‌ره.
ئه‌ڤڕۆ، ئه‌ز دگه‌ل هه‌وه‌یێن ڕێزدارم، داكو جاره‌كا دى خه‌م و كۆڤانداریا خۆ و حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ بۆ هه‌مى خێزانێن ئێزدى دیار بكه‌م، ئه‌وێن زاڕۆك و خۆشتڤیێن وان بووینه قوربانێن تا‌وانێن ده‌ستێ گرووپێن تیرۆریستى یێن داعشێ، نه‌خاسمه ئه‌و ژن و كچێن سه‌ره‌ده‌رییه‌كا دڕندانه و نه‌مرۆڤانه دگه‌ل هاتیه كرن. ئه‌ركێ مه‌یه وه‌كو حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ، پاشێ ئه‌ركێ جڤاتا ناڤده‌وله‌تیه كو خه‌مه‌كا مه‌زن ژ ڕزگاربوویێن ده‌ستێ داعشێ بخۆن.
خوشك و برایێن هێژا..
هه‌مى دزانن حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ تووشى ڕه‌وشه‌كا دژوارا دارایى بوویه و ئه‌ڤه ژى ڤه‌دگه‌ڕیته كۆمه‌كا هۆكاران، وه‌كو شه‌ڕێ داعشێ، بڕیارا نه‌ده‌ستوورى یا بڕینا بودجه و به‌هرا هه‌رێما كوردستانێ ژ ئالیێ به‌غداڤه، بارگرانیا وێ هه‌ژمارا مه‌زنا ئاواره و په‌نابه‌رێن كو هاتینه هه‌رێما كوردستانێ، كه‌فتنا به‌هایێ نه‌فتێ، ئه‌ڤه هه‌می هۆكار بوون كو ڕه‌وشا مه یا درست نه‌بوویه. له‌و، ئه‌ركێ جڤاكا ناڤده‌وله‌تیه ژى ڕه‌وشه‌كا باشتر و هه‌ڤسۆزیێ بۆ ئێزدیێن ژ ده‌ستێ داعشێ ڕزگار بووین دابین بكه‌ت، هیڤیا مه ئه‌وه هاریكاریا مه بكه‌ن بۆ هندێ كو ئه‌م ڕه‌وشا ئێزدی یێن ل ده‌ستێ داعش ڕزگاربووی و یێن دی ژی، باشتر بكه‌ین.
ل وه‌ختێ كو ئابۆرا كوردستانێ هێدى هێدى ڤه‌دژیته‌ڤه، حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ دێ بزاڤێ كه‌ت پێنگاڤێن خۆ به‌رده‌وام بكه‌ت بۆ خزمه‌ته‌كا باشتر بۆ ده‌ڤه‌رێن وێرانبووى و هه‌وڵه‌كا جددی بده‌ت بۆ گه‌شكرنا ئابووری یا وان ده‌ڤه‌را ب تایبه‌تی بۆ ده‌ڤه‌رێن ئێزدییان كو پتر زیانا مادى و مه‌عنه‌وى ڤێكه‌ڤتیه.
من هه‌مى ژیانا خۆ ئێزدى ناسكرینه و ئه‌ز دزانم ئێزدى جڤاكه‌كێ ئاشتیخوازن و ل ئێمناهى و ئارامى و ته‌ناهى و ژیانه‌كا باشتر بۆ زاڕۆكێن خۆ دگه‌ڕن ل ڤێ زێده‌تر وانا چیێ دی نه‌ڤێت. دوباره دكه‌ین، ئه‌وا ژ ده‌ستێ حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ بهێت، دێ بۆ هاریكارى و پشتگیریا وان كه‌ت و دێ بزاڤێ كه‌ت ده‌رده‌سه‌ریێن وان چاره بكه‌ت و پاشه‌ڕۆژه‌كا باشتر و ئارامتر بۆ په‌یدا بكه‌ت.
ل دوماهیێ، ل بیره‌وه‌ریا 3ی ته‌باخێ، من دڤێت ژ هه‌مى خه‌لكێ هه‌رێما كوردستانێ بخوازم، ب هه‌مى بیروباوه‌رێن جودایێن دینى، نه‌ته‌وه‌یى و سیاسیڤه، هه‌مى پێكڤه ب گۆتن و كریار، ئه‌ڤینى و پشتگیریا خۆ یا ته‌مام بۆ خوشك و برایێن مه یێن ئێزدى دیار بكه‌ن. پێدڤیه دلێ شكه‌ستیێ جڤاكا ئیزدییان ب ئه‌ڤینێ و گۆتنا ڕاست، ب كار و كریاره‌كا درست ئه‌م جاره‌كا دی دلێ وان خۆش بكه‌ین و خزمه‌تا وان بكه‌ین و ئاریشێن وان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
دووباره هون هه‌می بخێربێن،
زۆر سوپاس.