پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 12/9/2017 به ئاماده‌بوونی بەڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، مه‌ڕاسیمی ستایش كردنی كۆمپانیا به‌شداربووه‌كانی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان بەڕێوەچوو بۆ خولی چواره‌می پڕۆگرامه‌كه كه به به‌شداری 850 قوتابى و خوێندكار و زیاتر له 100 كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت بوو.
له مەڕاسیمه‌كه‌دا، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وته‌یه‌كی پیشكه‌ش كرد، تیدا وێڕای سوپاس و ستایشی كۆمپانیاكانی به‌شدار بوو، ئاماژه‌ی به چۆنیه‌تی و هۆكاری جێه‌به‌جێكردنی ئه‌و پڕۆگرامه کرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م پڕۆگرامه به هه‌نگاوێكی زۆر بچوك ده‌ستمان پێكرد و به به‌شداری ته‌نها 27 قوتابى و خوێنكار، به‌ڵام له ئێستادا خۆشبه‌ختانه زیاتر له 850 خوێندكار و 100 كۆمپانیا له‌م خولە بەشدارن.
دووپاتیشی كردەوە مه‌به‌ست له پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان، دروستكردنی پردێكی په‌یوه‌ندی پته‌و له نێوان زانكۆكانی کوردستان و كه‌رتی تایبه‌ت وله‌وێشه‌وه بره‌و دان به كه‌رتی تایبه‌ت به ده‌ستی كاری خۆماڵی. هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كێك له ئه‌وله‌ویاتەکانی زیاتر گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌تە و بره‌و دان به ئابووری هه‌رێمی كوردستان كه سوودی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت.
قوباد تاڵه‌بانی داواشی له كۆمپانیاكان كرد كه به‌رده‌وام بن له كاره‌كانیان و به دڵنیاییه‌وه ئه‌م ڕه‌وشه‌ی كه لە ساڵی 2014وه ڕووی كردۆته هه‌رێمی كوردستان كاتیه وتێده‌پەڕێت و لە ئێستاشدا به‌ره‌و باشتر ڕۆشتوە وده‌روات پشتبەست بە چاکسازیەکانی حکومەت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه بكرێت خوێندكار متمانه‌ی به كه‌رتی تایبه‌ت زیاتر بێت و ده‌بێت حكومه‌ت هاوكار بێت له و بارەیەوە بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوانی زانكۆ و پەیمانگاکان هه‌وڵی دامه‌زراندن بدەن له كه‌رتی تایبه‌ت و ئەوانیش هاوکاری حکومەت بن.
له كۆتایی قسه‌كانیدا دووباره سوپاسی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كرد كه به شدار بوون و ستایشی ئەرک و ماندوو بونی خاتوو دیلان ئاکرایی کرد کە بەڕیوبەری پرۆژەکەیە و توانیویەتی بیگەیەنێتی ئاستێکی زۆر باش.
دواتر به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌و پڕۆگرامه دا كه سوود به خوێندكاران ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌لی كار له كه‌رتی تایبه‌ت بۆ قوتابى و خوێندكاران ده‌ره‌خسێنێت، دووپاتیشی كردەوە لایه‌نی پراكتیكی زۆر گرنگه و ته‌واو كه‌ری ئه‌و زانسته‌یه كه له زانكۆكان وپەیمانگاکان به شێوه‌یه‌كی شه‌فەهی ده‌یخوێنن، بۆیە جگە لەوەی لە ڕووە ئابوریەکەوە سودی هەیە لە ڕووە زانستیەکەشەوە توانای زانستی خوێندکاران باشتر دەکات.
دكتۆر یوسف گۆران له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بەوه‌دا كه له هه‌موو وڵاتانی جیهان له ئێستادا گرنگی به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ده‌رێت چونكه حكومه‌ت ناتوانێت هه‌موو ولات به ڕێوه‌به‌رێت به بێ بەشداری کردنی كه‌رتی تایبه‌ت.
ئەوەشی نیشان دا له وه‌زاره‌ت كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه توانای خوێندكاران په‌ره‌ی پێبدرێت و له بازاری خۆماڵی سودی لێوه‌ربگیرێت، تەنانەت گۆڕانکاری گەورەمان لە سیستەمی وەرگرتن لە زانکۆکان کردووە بۆ ئەوەی خوێندکار بتوانێت لەو بەشە بخوێنێت کە ئارەزووی لێی هەیە.
دواتر ده‌رگای پرسیار و پێشنیار كرایه‌وه و له لایه‌ن بەڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری خوێندنی باڵا وه‌ڵامی هەموو بۆچوون و پرسیارەکان درایەوە.
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەش سوپاس نامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخشرا بە خاوەن و نوێنەری کۆمپانیاکان