سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 14/9/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز فرانك بێكه‌ر باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و پرسی ڕیفراندۆم خسته ڕوو.
له ته‌ورێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا و قۆناغی دوای داعش و دۆخی ناوچه ڕزگاركراوه‌كانی عیراق له ده‌ستی تیرۆر، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، دووپات كرده‌وه.
گفتوگۆكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌خیان له پێویستی به‌رده‌وامیی دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان، كرده‌وه.