ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/9/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ماركۆ كارنیلۆس باڵیۆزی ئیتاڵیا له عیراق و شاندێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا بارودۆخی سه‌ربازیی ناوچه‌كه و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزه ئیتاڵیه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ، هه‌روه‌ها باس له ڕه‌وشی ئه‌و هێزه ئیتاڵیه كرا كه له به‌نداوی مووسڵه به مه‌به‌ستی پارستنی به‌نداوه‌كه و ئه‌و كۆمپانیا ئیتاڵییه‌ی كاری نۆژهنكرنهوهی به‌نداوه‌كه ئه‌نجام ده‌دات، پوخته‌یه‌كیش ده‌رباره‌ی قۆناغه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه خرایه ڕوو.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دوا پێشهاته سیاسییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و پرسی ڕیفراندۆم و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ میانگیریكردن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خرانه ڕوو، له‌مباره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه ڕیفراندۆم ئامانج نییه، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خواستی خه‌ڵكی كوردستان و به پێویستیشی زانی دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌توانێت له‌مباره‌یه‌وه ئه‌لته‌رناتیڤێكی جددی و زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكات.