حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 25 APR 2024 04:42 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌ خوێناوییه‌كه‌ى لاس ڤێگاس ده‌كات

MON, 2 OCT 2017 20:42 | KRG Cabinet

له‌ په‌یامێكدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تاوانكارییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى شارى لاس ڤێگاسى ئه‌مه‌ریكى كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانكارییه‌ دڕاندانه‌یه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/10/2017 كۆنسێرتێكى هونه‌رى له‌ شارى لاس ڤێگاسى ئه‌مه‌ریكى كرده‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامى ده‌ستڕێژیى گولله‌دا، زیاتر له‌ په‌نجا هاووڵاتى گیانیان له‌ ده‌ست دا و به‌ ده‌یانى دیكه‌ش بریندرا بوون. سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌بڕین و هاوخه‌میانین، هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان

2/10/2017



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان