حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 20 APR 2024 04:55 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی: مامۆستا كه‌ریم زه‌ند تەمەنی بە پاراستن و خزمەتکردنی ناسنامەی نەتەوەکەی بەخشی

TUE, 10 OCT 2017 19:03 | KRG Cabinet

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک وه‌زیرانى هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا کەریم زەند:


به‌داخه‌وه هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا کەریم زەندمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە و دۆستانی مامۆستا و سەرجەم ڕۆشنبیران و گەلی کوردستان دەکەین. مامۆستای خوالێخۆشبوو کە مێژووناس و جوگرافیاناسێکی دیاری گەلەکەمان بوو، ساڵانێکی زۆری تەمەنی بە پاراستن و خزمەتکردنی ناسنامەی نەتەوەکەی بەخشی و چەندین بەرهەمی ناوازە و دەگمەنی بەخشیوەتە کتێبخانەی کوردی کە بوونەتە سەرچاوەی گرنگ بۆ نەوە بە نەوەی توێژەران و خوێندەوارانمان.

گیانی نیشتیمانپەروەری و ئامادەییی مامۆستای خوالێخۆشبوو بۆ خەبات لەپێناو ئازادیی نەتەوەکەیدا ڕاستیەکی بەڵگەنەویستە و بەشداریکردنیان لە کۆماری کوردستان لە مه‌هاباد و شۆڕشی ئەیلوولی مەزندا بە بیر و قەڵەمی بەبڕشتی، بەڵگەی ئەو ڕاستییەن، لە پاش ڕاپەڕینی مەزنی ١٩٩١ی گەلی کوردستانیشەوە ڕۆڵێکی کاریگەری لە بواری مێژوویی و ڕۆشنبیری و پەروەردەییدا هەبووە. بە کۆچی دوایی مامۆستا کەریم زەند، گەلی کوردستان ڕۆشنبیر و مێژووناس و توانایەکی گەورە و دڵسۆزی لەدەست دا.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادەی بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و سەرجەم گەلی کوردستان بەگشتی و نووسەران و ڕۆشنبیرانمان بەتایبەتی دەنێرین، ڕۆحی مامۆستا کەریم زەند شاد. یادى به خێر.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
10/10/2017



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان