حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 19 APR 2024 07:18 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانى و تیله‌رسۆن گرژییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عیراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

FRI, 3 NOV 2017 22:10 | KRG Cabinet


ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3/11/2017 له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز ڕیكس تیله‌رسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانیى خۆى له‌ گرژییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕى و پشتگیریى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى بۆ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ عیراق دووپات كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها هیواى خواست كه‌ ئه‌و ئاگربه‌ست و دیالۆگه‌ مه‌یدانییه‌ى له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدرالدا هاتۆته‌ ئاراوه‌، ببێته‌ دیالۆگێكى سیاسى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى نیگه‌رانى له‌ هه‌وڵه‌كانى عیراق بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ پێشڕه‌ویى سه‌ربازى، هه‌موو ئاماده‌ییه‌كى هه‌رێمى كوردستانیشی بۆ ده‌سپێكردنى دیالۆگێكى سیاسى له‌پێناو چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كان دووپات كرده‌وه‌‌ و هیواى خواست ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تى و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى هانى عیراق بده‌ن بۆ گفتوگۆ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ گرتنه‌به‌رى ڕێكارى سه‌ربازى، جه‌ختیشى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان شه‌ڕ و پێكدادانى ناوێت چونكه‌ هیچ شتێك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت هه‌موو كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عیراقدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عیراقى فیدرال چاره‌سه‌ر بكات.