حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 19 APR 2024 09:32 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عیراق كۆبوونه‌وه

WED, 29 NOV 2017 14:59 | KRG Cabinet


به‌ڕێز سه‌ركۆماری عیراق دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ولێر و به‌غدا خوازیارن له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا له ‌ڕیگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی گشتی و بونیاتنه‌ره‌وه،‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بگه‌نه‌ لێكگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا بێت و ئارامی و یه‌كیتیی ڕیزه‌كان و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و پێشكه‌وتن له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، مسۆگه‌ر بكات.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29/11/2017 به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. فوئاد مه‌عسووم سه‌ركۆماری عیراقی فیدراڵ كۆبوونه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆ كران.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز سه‌ركۆماری عیراقی بۆ نزیككردنه‌وه‌‌ی بیروبۆچوونه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رز نرخاند و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی جددی و بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی دۆخی ئێستا ده‌ربڕی به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا بێت‌.