نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/12/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز سیریل نان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عیراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان، باس كران. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز نان، جه‌ختی له پێویستیی بوونی دیالۆگێكی جددی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه و پاڵپشتیی خۆیشی بۆ حكوومه‌تێكی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستان نیشان دا.
به‌ڕێزیان سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و بارقورسییهی له‌سه‌ریه‌تی، به‌تایبه‌تی دوای هاتنی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا له ڕێگه‌ی ڕێكخراوه ناحكوومییهكانییهوه و به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ڕۆڵی حكوومه‌ت و ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی ئه‌ڵمانیای كرد كه له هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆڵێكی به‌رچاویان گێڕاوه و هیوای خواست له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، هیوای خواست ئه‌ڵمانیا ڕۆڵی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بگێڕێت و به پێویستی زانی به‌پێی ده‌ستوور، به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات. دووپاتیشی كرده‌وه كه ده‌بێت هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن تاكو جارێكی دیكه توندوتیژی سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.