به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا خاتوو تێڕێزا مه‌ى ـ یه‌وه پێگه‌یشت كه تیایدا پشتگیریى به‌ریتانیاى بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دابینكردنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقدا دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها گوتى به‌داخه‌وه به‌هۆى كاته‌وه، له دوا سه‌ردانمدا بۆ عێراق نه‌متوانى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌م.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/12/2017 له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا خاتوو مه‌ى، ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ى هه‌وڵ ده‌دات بۆ نزیككردنه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا تاكو له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان دیالۆگ ده‌ست پێبكه‌ن، هه‌روه‌ها هیواى خواست له‌سه‌ر پرسى ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌نه چاره‌سه‌رێك و له ماوه‌یه‌كى نزیكدا فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا، وێڕاى پشتگیرى له به‌ره‌وپێشچوون و پرۆسه‌ى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى كرده‌وه وڵاته‌كه‌ى له‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وام ده‌بێت كه پێشتر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌یبووه، خواستى بهریتانیاشى بۆ به‌رده‌وامى و بره‌ودان به پهیوندییهكانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا، هه‌روه‌ها به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتى له‌نده‌ن كرد بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه دۆخه‌كه تاوتوێ بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیران خاتوو مه‌ى كرد بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و بانگهێشتى بۆ سه‌ره‌دانى به‌ریتانیا، دووپاتیشى كرده‌وه كو هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها داواى كرد به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ڕۆڵى خۆى بگێڕێت و هاوكار بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه تاكو زه‌مینه بۆ دیالۆگێكى جددى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خۆش بكرێت.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به دۆخى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد به‌تایبه‌تیش كێشه‌ى بودجه و دۆخى دارایى و پێویستیى دابینكردنى مافى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى عێراقدا. ده‌رباره‌ى پرسى ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانیش، ئاماده‌ییى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى فیدراڵى عێراق به‌پێى ده‌ستوور، ده‌ربڕى.