سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/12/2017 به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به یاوه‌ریى شاندێكى حكوومى، له په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان د. جه‌عفه‌ر ئێمنكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و بێگه‌رد تاڵه‌بانى سكرتێرى په‌رله‌مان، به ئاماده‌بوونى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و وزه، لیژنه‌ى كاروبارى دارایى و وه‌به‌رهێنان و لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى له په‌رله‌مان كه نوێنه‌رانى فراكیسۆنه‌كان تیایاندا ئه‌ندامن، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م حكوومه‌ت بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخى دارایى بۆ ساڵى 2018، پشته‌به‌ستن به حكوومه‌تى فیدراڵ یان به داهاتى هه‌رێمى كوردستان، ڕێژه‌ى دیاریكراو بۆ هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراقى فیدراڵ‌دا، داهات و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌رێم، میكانیزمى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، پرۆسه‌ى چاكسازى و به‌رپاكردنى شه‌فافیه‌تى زیاتر له بوارى داهاتى گشتى و به‌تایه‌بتیش داهاتى نه‌وت و گاز، داڕشتنى میكانیزمى پێویست بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى سهندۆقى كوردستان بۆ داهاته نه‌وتییه‌كان و ڕێكخستنى هه‌وڵه‌كان بۆ داكۆكیكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و كۆك بوون كه دابینكردنى مووچه ئه‌وله‌ویه‌تى كارى حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بێت، چاكسازیشیان به پێویست و گرنگ زانى، به‌تایبه‌تى له كه‌رتى وه‌زیفه‌ى گشتى و مووچه و خانه‌نشیندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕێكه‌وتن كه پڕۆژیاسایه‌كى هاوبه‌شى چاكسازى بهێنرێته په‌رله‌مان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا هه‌رسێ لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى لیژنه هاوتاكانیان له په‌رله‌مانى فیدراڵ بكه‌ن بۆ هه‌وڵدان تاكو پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2018 كه پشكى هه‌رێمى كوردستانى كه‌مكردۆته‌وه، تێپه‌ڕ نه‌بێت. هه‌روه‌ها بڕیار درا لیژنه‌یه‌كى هه‌ماهه‌نگى له ئاستى باڵا له‌نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا پێكبهێنرێت بۆ ئاڵوگۆڕكردنى زانیارى و ده‌ستنیشانكردنى كه‌موكورتییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ كێشه‌كان.