سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێز له قوربانیانی هێرشی تیرۆرستی 1 ی شوباتی ساڵی 2004 ده‌گرێت.
شاندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێزان نێچیرڤان ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم، و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک ڕاوێژکار و کارمه‌ندانی ئه‌نجومه‌ن، تاجه گوڵینه‌یان له مۆنیۆمێنتی شه‌هیدانی یه‌کی شوبات له پارکی سامی عه‌بدولره‌حمان له شاری هه‌ولێر دانا و خوله‌کێک بێده‌نگ وه‌ستان، بۆ ڕێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی ئه‌و کاره‌ساته.
له لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی گوتی "سه‌ری ڕێز بۆ گیانی شه‌هیدانی هێرشه تیرۆرستییه‌کانی ١ ی شوبات و گشت شه‌هیدانی کوردستان داده‌نوێنین. گه‌لی کوردستان به کرده‌وه سه‌لماندویه‌تی که توندڕه‌وی به هه‌موو شێوه‌كانی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و له گشت هه‌وڵه‌کانی بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری بنبڕکردنی تیرۆره. "
شایانی باسه له رۆژی 1 ی شوباتی ساڵی 2004، که هاوکات جه‌ژنی قوربان بوو، تیرۆرستان باره‌گاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانیان کرده ئامانجی ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی و به ده‌یان به‌رپرسی حکومی، حزبی و هاوڵاتییان شه‌هید بوون.