له چوارچیوه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی ئاسایشی میوشن له ئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندى یاوه‌رى، له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز واڵته‌ر لینده‌ر سكرتێرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆبووهوهكه ئێستا كاروبارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌بات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز لینده‌ر خۆشحاڵیی خۆی به دیداری به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان به‌دواداچوون بۆ بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و ڕه‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كاری لێژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌رز نرخاند و هیوای به‌رده‌وامی و فراوانكردنی زیاتری گفتوگۆكانی خواست.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به دیداری به‌ڕێزیان، سوپاسی هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌ڵمانیای له بواره‌كانی مرۆیی و سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی دووپات كرده‌وه كه هیواخوازه دیالۆگێكی جددی و فراوانتر له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق له‌نێوان هه‌ردوولادا ده‌ستپێبكات و بگه‌نه ئه‌نجامێكی باش، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به پێویست زانی. به‌ڕێزیان دووپاتی كرده‌وه كه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا ده‌كه‌ن، خوازیارن سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا به‌رقه‌رار ببێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
تاوتوێكردنی قۆناغی دوای داعش و پرسی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر و دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.