حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 20 APR 2018 23:21 Erbil, GMT +3

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له شاندێكی هه‌ده‌په ده‌كات

SAT, 7 APR 2018 20:30 | KRG Cabinet

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٧/٤/٢٠١٨ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ‏پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (هەدەپە) بە سەرۆکایەتیی خاتوو ‏پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە و ئەندامێتیی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئەو حزبە لە پەرلەمانی ‏تورکیا، كرد.‏

لە دیدارێکدا خاتوو بوڵدان بەناو خۆی و ئەندامانی ‏هه‌ده‌په‌وه بۆ کۆچی ناوادەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس ‏بارزانیی برای، سەرەخۆشی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کرد و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بەڕێزیان دەربڕی و هیوای خواست ئەمە دوایین خەمیان ‏بێت.‏

لای خۆیه‌وه بەڕێز سەرۆک وەزیران سوپاسی هاوخه‌مییه‌كه‌یان کرد، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی لە خاتوو بوڵدان کرد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په لە کۆنگرەی ئەم دواییەی حزبه‌كه‌یاندا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێدا بۆ خواست.

له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس لە دۆخی کورد لە تورکیا کرا و هەردوولا ‏گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا بە ڕێگەی سیاسی و دیالۆگی ئاشتیانەوه دووپات کردەوە.

تاوتوێکردنی چەند پرسێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه‌وه، تەوەرێکی دیکەی دیداره‌كه بوو.‏



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان