حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 20 APR 2018 23:23 Erbil, GMT +3

ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

SAT, 7 APR 2018 20:38 | KRG Cabinet

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7/4/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د ته‌قی ئه‌لمه‌ولا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌ندامێتیی به‌ڕێزان محه‌مه‌د ئه‌لهاشمی و عه‌لی غه‌بان هاشم كرد.

له دیدارێكدا شاندی میوان پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆیان و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی-ی برایان و هاوخه‌می و هاوده‌ردیی خۆیان بۆ ئه‌و كۆسته‌ی به‌ڕێزیان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ربڕی و هیوایان خواست خوای گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات.

له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه و پرسه و سه‌ره‌خۆشییان بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو برایان، پێشكه‌ش به شاندی میوان كرد.

تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی عێراق و چه‌ند بابه‌تێگی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان