حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 20 APR 2024 12:17 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

SAT, 5 MAY 2018 22:23 | KRG Cabinet

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5/5/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن وار كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا پرۆسه‌ی سیاسى و هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و‌ هه‌نگاوه‌كانی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ دوای هه‌ڵبژاردن و‌ دانوستانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ تاوتوێ كرا. هیوایان خواست پرۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ڕۆڵێكی كاریگه‌ر له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و‌ داهاتووی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا ببینن.

هه‌ردوولا باسیان له‌ گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌كه‌یان به‌رز نرخاند كه‌ بووه‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكى كێشه‌كان و هیوایان خواست گفتوگۆ جددیتر و فراواتر بكرێت و دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقی فیدراڵ ئه‌و كێشانه‌ی ماون چاره‌سه‌ر بكرێن.

 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان