پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6/5/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ئه‌و ناوچه زیانلێكه‌وتووانه‌ی شاری دهۆكی كرد كه به‌هۆی بارینی بارانی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی هاووڵاتیانی زیانلێكه‌وتوو و كێشه و گرفته‌كانیان بوو و به‌ڵێنی دا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كانیان ده‌دۆزێته‌وه.
هه‌ر له میانی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕایگه‌یاندن به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان پارێزگار و قایمقام و به‌رپرسانی ئیداریی دهۆك سه‌ردانی لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی دوێنێی شاری دهۆكیان كردووه كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیانێكی زۆری ماددیشی گه‌یاندووه‌ته هاووڵاتیانی سنووری پارێزگاكه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیشی به كه‌سوكاری قوربانیانی لافاوه‌كه ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێزیان دووپاتی كرده‌وه كه قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوان ده‌كه‌نه‌وه و پلانیان ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و كێشه‌یه و یه‌كێك له چاره‌سه‌رییه‌كانیش، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌یه بۆ شوێنێكی دیكه، چونكه شوێنی ژیانیان گونجاو نییه، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه هه‌رچی له‌توانادا بێت بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی زیانی هاووڵاتیان له ڕووداوی هاوشێوه‌دا، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.