حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 25 APR 2024 11:34 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پوتین كۆده‌بێته‌وه‌

TUE, 8 MAY 2018 19:00 | KRG Cabinet

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ى ئایارى 2018، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى هه‌ولێرى به‌ره‌و مۆسكۆى پایته‌ختى ڕووسیا جێهێشت. به‌ڕێزیان له‌ حه‌فتا و سێیه‌مین ئاهه‌نگى ساڵانه‌ى مۆسكۆ له‌ یادى سه‌ركه‌وتنى جه‌نگى مه‌زنى نیشتمانى (جه‌نگى جیهانیى دووه‌م)دا به‌شدار ده‌بێت.

به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕێگه‌ى سه‌رۆكى جێبه‌جیكارى كۆمپانیاى ڕۆسنه‌فت به‌ڕێز ئیگۆر سیچنه‌وه‌، له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ى به‌ڕێز ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكى ڕووسیاوه‌ بانگهێشت كراوه‌.

دواى ئه‌وه‌ى كه‌ سبه‌ى 9ى ئایار، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ كه‌ژاوه‌ى یاده‌كه‌دا ده‌كات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند گفتوگۆیه‌كى گرنگى باڵا و دووقۆڵیشدا به‌شدارى بكات، له‌ نێوانیاندا كۆبوونه‌وه‌ دوقۆڵى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكى ڕووسیاى فیدرال.

 

وێنه‌: ئه‌رشیف.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان