حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 20 APR 2024 14:00 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی نیووزیله‌ندا ده‌كات

THU, 20 SEP 2018 14:37 | KRG Cabinet

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز برادلی سویدن باڵیۆزی نیووزیله‌ندا له‌ عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز سویدن ده‌رباره‌ی به‌شداریی وڵاته‌كه‌ی له‌ بواری مه‌شق و ڕاهێناندا له‌ شه‌ڕی دژی داعش و‌ پرۆسه‌ی تێكشكاندنی له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كانی و هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك دوای شه‌ڕه‌كه‌ و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر سه‌قامگیریی هه‌یه‌، پوخته‌یه‌كی خسته‌ ڕوو. به‌ڕێزیان ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازیكردن له‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر و دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاریی پێویست بۆیان.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی هاوكارییه‌كانی نیووزیله‌ندای له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا له‌ عێراق كرد و ئاماژه‌ی به‌ پێویستیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له‌ڕووی هزرییه‌وه‌، دابینكردنی ئاسایش، خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تایی، ده‌رفه‌تی كار و ئاوه‌دانكردنه‌وه،  به‌ره‌وپێشبردنی‌ بواره‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری كرد. به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان تیایدا پێشكه‌ش كرد و پێویستیی سوودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونه‌كانى ڕابردوو و پێكه‌وه‌كاركردن و سه‌قامگیری، دووپات كرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به‌ به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كان، گرنگیدان به‌ داخوازییه‌كانی هاووڵاتیان، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان و هاوكاری و پشتگیریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێ كران.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان