حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 18 APR 2024 19:57 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانى و مالكى كۆبوونه‌وه‌

SAT, 22 SEP 2018 22:13 | KRG Cabinet

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكى جێگرى سه‌ركۆمارى عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواڕۆژى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و گفتوگۆى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهانانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق تاوتوێ كرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر پرۆسه‌ى ده‌ستنیشانكردنى سه‌ركۆمارى داهاتووى وڵات.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه‌كان سیاسییه‌كان كرده‌وه‌ بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تێكى به‌هێز كه‌ بتوانێت سه‌قامگیریى سیاسى و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ وڵات دابین بكات و خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هاووڵاتیان جێبه‌جێ بكات.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان