پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 15/10/2018 بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێشوازی لە جوانا لۆندێز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا و ڕەوشی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەگەرەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی بەغدا کرا، چاکسازیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش تەوەرێکی دیكهى کۆبوونەوەکە بوون.
بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان و عێراقیش بە قۆناغێکی نوێدا تێدەپەرن، پێویستە هەموو لایەک لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی گشتی هەنگاو بنێین. ههروهها ئاماژەی بە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە قۆناغی باشیان بڕیوە و بەردەوامیش دەبن.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق جەختی لهوه كردەوە كە وڵاتەکەیان ئامادەیە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکار بێت بەتایبەت لە بواری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و پەروەردە، ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا کاتی هەنگاوی کردەیییه بۆ چاکسازی لە عێراق.