حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 24 APR 2024 06:16 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌

MON, 15 OCT 2018 19:43 | KRG Cabinet

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز جۆن سولیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان ژه‌نه‌رال ریگی وودال یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هابه‌ش، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتبوو.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز سولیڤان پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر داعشدا، هه‌روه‌ها پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و داواى به‌رده‌وامیى گفتوگۆكانى هه‌ولێر ـ به‌غداى كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هاریكاریى ئه‌منى و ئابوورى. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانى عێراق و هیواى خواست هه‌موو سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كاتى دیاریكراوى خۆیدا و به‌پێى ده‌ستوورى عێراق، حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق ده‌ستبه‌كار ببێت.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان تیایدا و پرۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان خسته‌ ڕوو.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان