حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 25 APR 2024 09:43 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و حه‌لبووسی، دۆخی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

WED, 17 OCT 2018 22:28 | KRG Cabinet

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانیدا له‌ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدرال كۆبووه‌وه‌.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووى عێراق بە شێوه‌یه‌ك لەگەڵ خواستەكانی گەلی عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پتەوكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌غدا ـ هه‌ولێردا بێت، خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ گرنگیى بەشداریی كارای لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان لە به‌ڕێوه‌بردنى دەوڵەت و كارنامه‌ى حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و پێویستیی قۆناغی داهاتوو بە بنەمای پتەو بۆ بەدیهێنانی هاوبەشیی نیشتمانی كرایه‌وه‌ و كار و هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێز كه‌ سەقامگیریی سیاسی و خزمەتگوزاری و پاراستنی دەستكەوتەكان به‌دی بهێنێت و به‌ره‌نگارى تیرۆر ببێته‌وه‌، دووپات كرایه‌وه‌‌.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان