حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 25 APR 2024 23:23 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ عێراق دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

WED, 24 OCT 2018 17:52 | KRG Cabinet

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ڕامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ قۆناغی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ سه‌قامگیرییه‌ و ده‌بێ كاره‌ له‌پێشینه‌كانی وه‌ك ئارامی و خزمه‌تگوزاری و چاكسازی ئابووری، ده‌سنیشان بكرێن، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه ‌كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان