جه‌نابى مه‌تران مار به‌شار مه‌تى وه‌ردا
سه‌رۆكى ئه‌ساقیفه‌ى ئیبارشییه‌ى كلدانى له هه‌ولێر
به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى باوكى خوالێخۆشبووتانهوه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆتان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م. هاوخه‌مى جه‌نابتانم و له خوداى گه‌وره داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌ییی خۆى و سه‌بووریتان بداته‌وه. هیوادارم ئه‌مه دوایین كۆستى خۆتان و خانه‌واده‌كه‌تان بێت، ته‌ندروستى و ته‌مه‌نى درێژ بۆ ئێوه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
26/10/2018