حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 18 APR 2024 14:10 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌

SUN, 28 OCT 2018 15:41 | KRG Cabinet

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ماكسیم ما‌كسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ به‌ڕێز ڤیكتۆر سیماكۆڤ كونسولی ڕووسیا و ژماره‌یه‌ك له‌ دیپلۆماتكاران و به‌رپرسانى دیكه، پێكهاتبوون.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز ماكسیمۆڤ باسى له‌ دۆخی هه‌رێمى كوردستان دوای ڕووداوه‌كانی ساڵی ڕابردوو و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ كرد كه‌ تا ئێستا له‌ هه‌رێم هه‌ن و توانیویه‌تی به‌ دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌شێك له‌ گرفته‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكات.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی‌ پرۆسه‌ی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان خسته‌ ڕوو و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، نیشان دا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و به‌شداریی به‌هێزی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان تیایدا و سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كرا و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ڕووسیایان به‌رز نرخاند به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووریدا كه‌ كۆمپانیاكانی وزه‌ی ڕووسیا له‌ هه‌رێمی كردستان به‌ جددی كار ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن له‌ بواره‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، ڕۆشنبیری و بازرگانیدا په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر به‌ره‌وپێش‌ ببرێن.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشهاته‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان