حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 24 APR 2024 20:57 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی ژووره‌ بازرگانییه‌كانی توركیا كۆبووه‌وه‌‌‌

MON, 26 NOV 2018 16:23 | KRG Cabinet

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای ژووره‌ بازرگانییه‌كانی دیاربه‌كر، مێردین، ئۆرفا، وان، باتمان، شرناخ و جزیرێ كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز كونسولی گشتیی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌سازیی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا و ئاماده‌ییان بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان نیشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی، دووباره‌ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر په‌ره‌ پێ ده‌ده‌ن و پێشنیاری كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی هه‌میشه‌ییی بازرگانییان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، سوپاسی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی توركیای كرد بۆ پاڵپشتییان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا و پشتگیریی خۆی بۆ فراوانتركردنی بازرگانیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌ربڕی و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ بواره‌كانی دیكه‌شدا به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچن.

تاتوێكردنی دۆخی بازرگانی له‌ ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان