سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ستێف بلۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له‌به‌ڕێزان باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عێراق وكونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێز بلۆك خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی له خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه كرد له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێزیان ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌ى بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكارى به هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كان به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و كشتوكاڵدا نیشان دا و له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به چه‌ند كۆڕ و سمینارێك له داهاتوودا كرد، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ده‌رفه‌تێكی باشی سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولای دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی هۆڵه‌ندا وه‌ك به‌شێك له وڵاتانی هاوپه‌یمان بۆ هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی مرۆیی و سه‌ربازیدا كرد و هیوای خواست هۆڵه‌ندا له بواره‌كانی دیكه‌شدا هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات به‌تایبه‌تی له بواری كشتوكاڵدا.
به‌ڕێزیان دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئابووری و بازرگانییه‌وه ده‌رفه‌تی باشی بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی ڕه‌خساندووه و له‌مباره‌یه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاسا كارئاسانی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان هۆڵه‌ندا و هه‌رێمی كوردستانی دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دۆخی سیاسى و ئه‌منیی عێراق، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێ كران. دواتر له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ردوولا باسیان له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه كرد.