حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 25 APR 2024 18:54 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ كه‌ریم ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌د خان كۆبووه‌وه‌

THU, 20 DEC 2018 14:23 | KRG Cabinet

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ڕاوێژكاری تایبه‌ت و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاوانه‌كانی ڕێكخراوی داعش له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد‌.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز ئه‌حمه‌د خان خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و تیشکی خسته‌ سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی تیمه‌كه‌یان كه‌ به‌ هاوكاریی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كار  بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانی ده‌كه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی کۆکردنه‌وه‌ و دیکۆمێنتکردنی تاوانه‌کانی داعش و لێپرسینه‌وه‌ و به‌دیهێنانی دادوه‌ری و سزادانی تاوانبارانی داعش.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ و ده‌ستپێكردنی كاری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاوانه‌كانی ڕێكخراوی داعش له‌ عێراق نیشان دا و هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاره‌كانیان دووپات كرده‌وه‌.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان