بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، بەپێی یاسای پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پشووە فەرمیەكان، پشووەكانی مانگی ئادار بەم شێوەیە دەبن :
رۆژی سێشەممە 2019/3/5 ، رۆژی دەستپێكی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان لە دژی ڕژێمی دیکتاتۆریی سەدام حوسێن لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین .
ڕۆژی دوو شەممە 2019/3/11 ، ساڵیادی ئیمزاكردنی رێككەوتنی 11 ی ئاداری ساڵی 1970 و ساڵیادی ڕزگاركردنی شاری هەولێر لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991 .
رۆژی پێنج شەممە 2019/3/14 ، رۆژی لەدایكبوونی بارزانی نەمر.
پشووی نەورۆزیش بۆ ئەم ساڵە لە رۆژی چوارشەممە 2019/3/20دەستپێدەكات تا رۆژی شەممە 2019/3/23 بەردەوام دەبێت واتا رۆژانی 20 و21 و22و23 ی ئادار پشووی فەرمین، ورۆژی یەك شەممە 24/3/2019 دەوامی فەرمی لە دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2019/3/3